یوسف · 39/111
وه‌رگێڕان دەنگکردن — یوسف
يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ۝٣٩
Yaa saahibayis sijni `a-arbaabum mutafarriqoona khayrun amil laahul waahidul qahhaar
📖 به‌ کوردی
(ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 37-41 — یوسف

37قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي ۚ إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ
یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه‌) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به خوا ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه‌.
38وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَا أَن نُّشْرِكَ بِاللَّهِ مِن شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ
به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.
39يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ
(ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟
40مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَاؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ ۚ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه‌)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه‌، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.
41يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ۖ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِ ۚ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ
ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه‌.
یوسفپێڕست
111ئایه‌ت
MeccanRevelation
39ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — یوسف 39

سووره‌تی یوسف ئایه‌ت 39 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی…

سووره‌تی ئایه‌ت 39/111 — یوسف يوسف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: یوسف گوێت لێبگرە, یوسف وه‌رگێڕان, یوسف mp3, یوسف pdf. ئایه‌ت 37–41. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers