ئه‌حزاب · 18/73
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ئه‌حزاب
۞ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَالْقَائِلِينَ لِإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ۖ وَلَا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا ۝١٨
Qad ya`lamul laahul mu`awwiqeena minkum walqaaa`ileena li ikhwaanihim hahumma ilainaa, wa laa yaatoonal baasa illaa qaleelaa
📖 به‌ کوردی
به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست ده‌که‌ن له‌ئێوه‌، ئه‌وانه‌ی به براکانیان ده‌ڵێن وه‌رن بۆ لای ئێمه‌، (خۆتان بدزنه‌وه له سوپای ئیمانداران)، ئه‌وانه ته‌نها که‌م نه‌بێت خۆیان ناخه‌نه ناو تاڵوکه‌ی جه‌نگه‌وه‌.
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 16-20 — ئه‌حزاب

16قُل لَّن يَنفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ وَإِذًا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا
پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه‌.
17قُلْ مَن ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُم مِّنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً ۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا
پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.
18۞ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَالْقَائِلِينَ لِإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ۖ وَلَا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا
به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست ده‌که‌ن له‌ئێوه‌، ئه‌وانه‌ی به براکانیان ده‌ڵێن وه‌رن بۆ لای ئێمه‌، (خۆتان بدزنه‌وه له سوپای ئیمانداران)، ئه‌وانه ته‌نها که‌م نه‌بێت خۆیان ناخه‌نه ناو تاڵوکه‌ی جه‌نگه‌وه‌.
19أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ۖ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ۖ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ ۚ أُولَٰئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا
به‌رامبه‌ر ئێوه ده‌ست نوقاوو بێ هیمه‌تن، جا کاتێك ترس وبیمی جه‌نگیان بۆ دێت ئه‌وه ده‌یانبینێت، ته‌ماشات ده‌که‌ن، چاوه‌کانیان ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت وه‌ك که‌سێك له‌ترسی مه‌رگ بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا کاتێك ئه‌و ترس و بیمه نه‌ما، زمان درێژه‌کانیان ئازارتان ده‌دن به‌قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش، له‌کاتێكدا ئه‌وان چاوبرسی و به‌هه‌ڵپه‌ن بۆ پاره‌، ئائه‌وانه باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌، به‌و هۆیه‌وه خوا کرده‌وه‌کانیان پووچ کردنه‌وه‌، ئه‌وکاره‌ش هه‌میشه بۆ خوا ئاسانه‌.
20يَحْسَبُونَ الْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا ۖ وَإِن يَأْتِ الْأَحْزَابُ يَوَدُّوا لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِي الْأَعْرَابِ يَسْأَلُونَ عَنْ أَنبَائِكُمْ ۖ وَلَوْ كَانُوا فِيكُم مَّا قَاتَلُوا إِلَّا قَلِيلًا
ئه‌وانه هێشتا واده‌زانن که له‌شکر و گرۆ و ده‌سته‌کان نه‌ڕۆیشتوون، ئه‌گه‌ر له‌شکری گرۆکان هات، ئاوات ده‌خوازن بریا له‌ناو عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کاندا بوونایه‌و له‌وێوه‌هه‌واڵی ئێوه‌یان بپرسیایه‌!! خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بوونایه‌ته‌نها که‌م نه‌بێت جه‌نگیان نه‌ده‌کرد.
ئه‌حزابپێڕست
73ئایه‌ت
MedinanRevelation
18ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ئه‌حزاب 18

سووره‌تی ئه‌حزاب ئایه‌ت 18 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست…

سووره‌تی ئایه‌ت 18/73 — ئه‌حزاب الأحزاب (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ئه‌حزاب گوێت لێبگرە, ئه‌حزاب وه‌رگێڕان, ئه‌حزاب mp3, ئه‌حزاب pdf. ئایه‌ت 16–20. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers