ئه‌نعام · 158/165
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ئه‌نعام
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ انتَظِرُوا إِنَّا مُنتَظِرُونَ ١٥٨
Transliteration
hal yanzuroona illaaa an taatiyahumul malaaa`ikatu aw yaatiya Rabbuka aw yaatiya ba`du Aayaati Rabbik; yawma yaatee ba`du Aayaati Rabbika laa yanfa`u nafsan eemaanuhaa lam takun aamanat min qablu aw kasabat feee eemaanihaa khairaa; qulin tazirooo innaa muntaziroon
وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
Additional reference in فارسی
🎧 گوێت لێبگرە
📜 ئایه‌ت 156-160 — ئه‌نعام
156أَن تَقُولُوا إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَىٰ طَائِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ
نه‌ک بڵێن: به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی (گاور‌و جوو) پێش ئێمه دابه‌زێنراوه، له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین و نه‌خوێنده‌وارین...
157أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَاءَكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ
یان نه‌ک بڵێن: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد، جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توند‌و پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی خوا.
158هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ انتَظِرُوا إِنَّا مُنتَظِرُونَ
ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
159إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کرد‌و بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه (بڕوایان به‌هه‌ندێکی قورئان هه‌یه و هه‌ندێکی تری پشت گوێ ده‌خه‌ن)، ئه‌وه له هیچ شتێکدا تۆ له‌وان نیت، به‌ڵکو تۆ له‌وان به‌ریت، به‌ڕاستی ئه‌وانه کاروباریان بۆ لای خوایه و تۆڵه‌ی لادانیان لێده‌سێنێته‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
160مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَن جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێر‌و چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه، ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه هاتبێت، ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌ی نه‌بێت و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.
ئه‌نعامپێڕست
165ئایه‌ت
MeccanRevelation
158ئایه‌ت
وه‌رگێڕان — ئه‌نعام 158
سووره‌تی ئه‌نعام ئایه‌ت 158 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی…سووره‌تی ئایه‌ت 158/165 — ئه‌نعام الأنعام (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ئه‌نعام گوێت لێبگرە, ئه‌نعام وه‌رگێڕان, ئه‌نعام mp3, ئه‌نعام pdf. ئایه‌ت 156–160. به کوردی: فارسی.
العربية
English
Bahasa Indonesia
Türkçe
Русский
فارسی
Français
اردو
বাংলা
Deutsch
Español
中文
हिन्दी
Português
Italiano
ภาษาไทย
Polski
Nederlands
Shqip
Kiswahili
O'zbek
தமிழ்
Melayu
Bosanski
Soomaali
Azərbaycan
کوردی
한국어
日本語
Svenska
Dansk
Norsk
پښتو
മലയാളം
සිංහල
Tamazight
Hausa
አማርኛ
Български
Тоҷикӣ
Қазақша
Filipino
سنڌي
Yorùbá
Fulfulde
Татарча
ئۇيغۇرچە
Кыргызча
ਪੰਜਾਬੀ
Jawa
తెలుగు
မြန်မာ
ગુજરાતી
Oromo
मराठी
Tiếng Việt
Malagasy
Нохчийн
Wolof
ދިވެހި
ಕನ್ನಡ
Українська
Ελληνικά
ქართული
ខ្មែរ
دری
Qafar af
Maranao
नेपाली
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers








