وَالَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ ١٧٠
🔤 Transliteration
Wallazeena yumas sikoona bil Kitaabi wa aqaamus Salaata innaa laa nudee`uajral musliheen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.
🌐 Additional reference in فارسی
وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ ١٧٠
ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 168-172 — سوڕەتی ئه‌عراف
168 وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا ۖ مِّنْهُمُ الصَّالِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَبَلَوْنَاهُم بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
سه‌رئه‌نجامیش نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به‌چه‌ند به‌شه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌یانه چاک و له خواترسه، هه‌شیانه وا نیه و له‌پله‌یه‌کی نزمدایه‌و به‌چه‌نده‌ها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).
169 فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ وَرِثُوا الْكِتَابَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا الْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِّثْلُهُ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَاقُ الْكِتَابِ أَن لَّا يَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ وَدَرَسُوا مَا فِيهِ ۗ وَالدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
جا له دوای ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی نوێ جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ته‌وراتیان به‌میراتی وه‌رگرت، ئه‌وانه (به په‌رۆشه‌وه) په‌لاماری که‌لوپه‌لی (حه‌رامی) ئه‌م دنیایه ده‌ده‌ن و ده‌شڵێن چاوپۆشیمان لێده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌لێکی تریان بۆ بێت وه‌ک ئه‌و، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن و ده‌یماشنه‌وه (چاویان تێرنابێت)، باشه، ئایا ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ته‌وراته‌وه په‌یمانیان لێ وه‌رنه‌گیراوه که به‌ناوی خواوه شتێک نه‌ڵێن جگه‌له حه‌ق و ڕاستی؟ خۆ هه‌رچی له ته‌وراتدا هه‌یه، ئه‌وانه خوێندویانه‌و ده‌یزانن!!، بێگومان ماڵی قیامه‌ت، به‌هه‌شتی به‌رین، چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناسی و دینداری ده‌که‌نه کاڵای باڵایان، باشه ئه‌وه تاکه‌ی ژیرنابن؟! (بۆ ئه‌وه‌نده دنیا په‌رستن)؟!
170 وَالَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ
ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.
171 ۞ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێ‌نیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.
172 وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَافِلِينَ
یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێ‌ئاگا بوین!!
وه‌رگێڕان — ئه‌عراف 170 سوڕەتی ئه‌عراف ئایه‌ت 170 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ…
سوڕەتی ئایه‌ت 170/206 — سوڕەتی ئه‌عراف الأعراف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌عراف گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌عراف وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌عراف mp3, سوڕەتی ئه‌عراف pdf. ئایه‌ت 168–172. به کوردی: فارسی.