ته‌وبه · 114/129
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ته‌وبه
وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ ۝١١٤
Wa maa kaanas tighfaaru ibraaheema li abeehi illaa `ammaw `idatinw wa `adahaaa iyyaahu falammaa tabaiyana lahooo annahoo `aduwwul lillaahi tabarra a minh; inna Ibraaheema la awwaahum haleem
📖 به‌ کوردی
جا دوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو که پێی دابوو، کاتێک بۆی ده‌ر‌که‌وت به‌ڕاستی باوکی دووژمنی خوایه‌، ئیتر خۆی لێ به‌ری کرد، به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵ نه‌رم بوو و زۆر خاوه‌ن حیلم بوو.
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 112-116 — ته‌وبه

112التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ الرَّاكِعُونَ السَّاجِدُونَ الْآمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنكَرِ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ
(جا ئه‌وانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌که‌ن پێشتر به‌م سیفه‌ته پیرۆزانه خۆیان ڕازاندۆته‌وه‌): ته‌وبه‌کارن و له‌هه‌ڵه‌کانیان په‌شیمانن، خواپه‌رستن (له هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتیاندا)، سوپاسگوزارن (له‌سه‌ر هه‌‌موو نازو نیعمه‌تێک)، گه‌ڕۆکن (له‌سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌ندێشه‌و بیرو هۆش به‌کارده‌هێنن بۆ بیر کردنه‌وه له بونه‌وه‌رو ده‌وروبه‌ر)، سوژده‌به‌رو کڕنوشبه‌رو نوێژ خوێنن، فه‌رمانده‌رن به‌هه‌موو چاکه‌یه‌ک، قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌و هه‌موو نادروستیه‌ک ده‌که‌ن و پارێزه‌رن بۆ سنووره‌کانی خواو قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی، ئینجا مژده بده به‌ئیمانداران (ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیفاتانه له خۆیاندا ده‌هێننه دی).
113مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَن يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَىٰ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ
بۆ پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ڕه‌وا نیه داوای لێ خۆشبوون بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بکه‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌وانه خزمی نزیکیش بن، دوای ئه‌وه‌ی که بۆیان ڕوون بۆته‌وه که به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن (به‌هۆی بێ دینی و تاوان و گوناهیانه‌وه‌).
114وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ
جا دوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو که پێی دابوو، کاتێک بۆی ده‌ر‌که‌وت به‌ڕاستی باوکی دووژمنی خوایه‌، ئیتر خۆی لێ به‌ری کرد، به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵ نه‌رم بوو و زۆر خاوه‌ن حیلم بوو.
115وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
هه‌رگیز خوا که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون، هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.
116إِنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ
به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌نداریه‌تی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌و خوایه ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیش پێش ده‌هێنێت، هه‌رگیز جگه له خوا که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت که یارو یاوه‌رتان بێت و پشتیوانیتان لێ بکات.
ته‌وبهپێڕست
129ئایه‌ت
MedinanRevelation
114ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ته‌وبه 114

سووره‌تی ته‌وبه ئایه‌ت 114 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جا دوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو…

سووره‌تی ئایه‌ت 114/129 — ته‌وبه التوبة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ته‌وبه گوێت لێبگرە, ته‌وبه وه‌رگێڕان, ته‌وبه mp3, ته‌وبه pdf. ئایه‌ت 112–116. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers