آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ ٩١
🔤 Transliteration
Aaal`aana wa qad `asaita qablu wa kunta minal mufsideen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
🌐 Additional reference in فارسی
واتە هەندێک وشە: آلآن: ئەم ئێستایە، ئایا لەم کاتەدا؟عَصَیتَ: یاخی بوویت و گوناهت کردووە.مُفسِدین: ئەوانەی کە خراپەکاری و گەندەڵی دەکەن لە زەویدا و ڕێگری خەڵک دەکەن لە ڕێگای خوا.تەفسیر: ئەی فیرعەون! ئایا لەم کاتەدا، کە مردن و لەناوچوون بەرەو ڕووت هاتووە و ئەو سزایەی کە بەڵێنی پێدرابوویت دەبینیت، باوەڕ دەهێنیت و دەڵێیت: «باوەڕم هێنا کە هیچ پەرستراوێک نییە بەڕاستی جگە لەو خوایەی کە نەوەی ئیسرائیل پێی باوەڕیان هەیە»؟!
ئەم باوەڕهێنانەت لەم کاتەدا هیچ بەهایەکی نییە و قبووڵ نابێت، چونکە تۆ پێشتر بەردەوام یاخی بوویت لە فەرمانی خوا و بەفرمانی پەروەردگارت جەنگیت، و لەو کەسانە بوویت کە گەندەڵی و خراپەکاریان دەکرد لە زەویدا، خەڵکیت گومڕا دەکرد و ڕێگریت لێدەکردن لە ڕێگای ڕاستی و ڕاستییەکە.
ئەی خوێنەری بەڕێز! تەوبە و باوەڕهێنان تەنها لە ژیانی دنیادا قبووڵ دەکرێت، پێش ئەوەی گیان بگاتە گەروو و پێش ئەوەی سزای خوا ببینیت. جا ئەی مرۆڤ! خێرا بگەڕێوە بۆ لای خوای میهرەبان و تەوبەی ڕاستەقینە بکە، پێش ئەوەی دەرگای تەوبە دابخرێت و پەشیمانی هیچ سوودێکی نەبێت. خوای گەورە میهرەبانە و تەوبەی بەندەکانی قبووڵ دەکات هەتا ئەو کاتەی کە گیان دەگاتە گەروو.
ءَآلۡـَٰٔنَ وَقَدۡ عَصَيۡتَ قَبۡلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ٩١
(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 89-93 — سوڕەتی یونس
89 قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ
په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.
90 ۞ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ
ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.
91 آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ
(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
92 فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ
ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا‌و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان.
93 وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ فَمَا اخْتَلَفُوا حَتَّىٰ جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
(له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن.
وه‌رگێڕان — یونس 91 سوڕەتی یونس ئایه‌ت 91 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر…
سوڕەتی ئایه‌ت 91/109 — سوڕەتی یونس يونس (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی یونس گوێت لێبگرە, سوڕەتی یونس وه‌رگێڕان, سوڕەتی یونس mp3, سوڕەتی یونس pdf. ئایه‌ت 89–93. به کوردی: فارسی.