قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً أَوْ آوِي إِلَىٰ رُكْنٍ شَدِيدٍ ٨٠
🔤 Transliteration
Qaala law anna lee bikum quwwatan aw aaweee ilaa ruknin shadeed
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).
🌐 Additional reference in فارسی
واتە واتاکان: قُوَّةً: هێز و یارمەتی و پشتیوانی.آوِي: پەنا بەرم و خۆم بسپێرم.رُكْنٍ شَدِيدٍ: بنەماڵە و خێزانی بەهێز و بەرگریکار.تەفسیر: کاتێک گەلەکەی لوط (عەلیە السلام ) بە ڕەقی و کەفرەوە سوور بوون لەسەر ئەو کارە شەرمەزارانە و گوێیان لە ئامۆژگارییەکانی نەگرت، پێغەمبەری خوا لوط (عەلیە السلام ) بە دڵێکی پڕ لە خەفەت و ناچارێتییەوە وتی: «خۆزگە بەرامبەر ئێوە هێز و توانایەکم بووایە، یان پەنای بۆ بنەماڵەیەکی بەهێز و بەرگریکار دەبردم» واتە: خۆزگە یارمەتی و پشتیوانێکم بووایە یان خێزانێکی دەسەڵاتدار و بە توانا کە بتوانم بەرگری لە میوانەکانم بکەم و ڕێگرم لەو خراپە و تاوانەی کە ئێوە دەتانەوێت ئەنجامی بدەن.
ئەم قسەیەی لوط (عەلیە السلام ) نیشانەی ئەوە بوو کە ئەو پێغەمبەرە پیرۆزە هەموو هەوڵێکی خۆی داوە بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەی لە سزای خوا، بەڵام ئەوان بە دەمەقاڵی و خراپەکارییەوە سوور بوون لەسەر گوناهەکەیان. ئەمەش وانەیەکە بۆ ئێمە کە دەبێت هەمیشە لە خراپە دوور بکەوینەوە و گوێ بگرین لە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەران و زانایان، چونکە سزای خوا زۆر بەهێزە و کەس ناتوانێت لە دەستی خوا خۆی بپارێزێت.
ئەی موسڵمانان! با ئەم ڕووداوە پەند و ئامۆژگاری بێت بۆ ئێمە، کە بەرگری لە دین و شەرەف و میوانی خۆمان بکەین و لە هەموو کارێکی خراپ و شەرمەزارانە دوور بکەوینەوە، چونکە خوای گەورە چاودێری هەموو کردەوەکانمانە و لە ڕۆژی دواییدا پاداشت و سزای دادپەروەرانە دەدات.
قَالَ لَوۡ أَنَّ لِي بِكُمۡ قُوَّةً أَوۡ ءَاوِيٓ إِلَىٰ رُكۡنٍ شَدِيدٍ ٨٠
لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 78-82 — سوڕەتی هود
78 وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ۚ قَالَ يَا قَوْمِ هَٰؤُلَاءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌ رَّشِيدٌ
هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیر‌و مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!
79 قَالُوا لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ
ئه‌وانیش بێ شه‌رمانه وتیان: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت ئێمه هیچ حه‌قێکمان نیه به‌کچه‌کانی تۆوه، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت!
80 قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً أَوْ آوِي إِلَىٰ رُكْنٍ شَدِيدٍ
لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).
81 قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوا إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ اللَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا امْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ
میوانه‌کان وتیان: ئه‌ی لوط به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌ی نێرراوی په‌روه‌ردگاری تۆین، ئه‌و تاوانبارانه هه‌رگیز ناگه‌نه لات (تابتوانن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر ئێمه) و جا تۆ خاو‌و خێزانت له‌به‌شێکی شه‌ودا ده‌ربکه‌و که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه، جگه هاوسه‌ره‌که‌ت (که لاساره‌و به‌گوێت ناکات) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سزایه‌ی که تاوانبارانی گرتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له به‌ره‌به‌یاندایه، ئایا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و نزیك نیه؟!
82 فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ
جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکه‌که‌یانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سووره‌وه کراوی وه‌ك به‌رد، چین له‌سه‌ر چین به‌رد بارانمان کرد.
وه‌رگێڕان — هود 80 سوڕەتی هود ئایه‌ت 80 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری…
سوڕەتی ئایه‌ت 80/123 — سوڕەتی هود هود (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی هود گوێت لێبگرە, سوڕەتی هود وه‌رگێڕان, سوڕەتی هود mp3, سوڕەتی هود pdf. ئایه‌ت 78–82. به کوردی: فارسی.