هود · 92/123
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی هود
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا ۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ۝٩٢
Qaala yaa qawmi arahteee a`azzu `alaikum minal laahi wattakhaztumoohu waraaa`akum zihriyyan inna Rabbee bimaa ta`maloona muheet
📖 به‌ کوردی
شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای ئێوه‌وه به تواناو ده‌سه‌ڵاتدارتره له خوا؟! له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فه‌رامۆش کردووه و گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

🎧 گوێت لێبگرە


📜 ئایه‌ت 90-94 — سوڕەتی هود

90وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ
داوای لێخۆشبوونیش له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و واز بهێنن له تاوان و خراپه‌کاری و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، بیگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌، زۆر به‌سۆز و دلۆڤانه‌.
91قَالُوا يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا ۖ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ ۖ وَمَا أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ
خزمانی ناله‌با‌ر وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئێمه تێناگه‌ین له زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، ئێمه‌ش به‌ڕاستی تۆ به‌لاواز ده‌بینین له‌ناو خۆماندا (واده‌زانین ناتوانیت به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بکه‌یت، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت پێویستی به‌هێزو توانایه‌کی زۆر هه‌یه‌) و خۆ ئه‌گه‌ر خزمه‌کانت نه‌بوایه به‌رد بارانمان ده‌کردیت، وه‌نه‌بێت تۆ هیچ تواناو ده‌سه‌ڵاتێکت هه‌بێت به‌سه‌رماندا.
92قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا ۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ
شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای ئێوه‌وه به تواناو ده‌سه‌ڵاتدارتره له خوا؟! له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فه‌رامۆش کردووه و گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
93وَيَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ۖ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ ۖ وَارْتَقِبُوا إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ
ئه‌ی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکه‌ن چه‌نده تواناتان هه‌یه‌، منیش کاری خۆم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌مه‌ولا ده‌رده‌که‌وێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سه‌رشۆڕی ده‌کات، کێش درۆزنه‌، ئێوه چاوه‌رێ بن به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێم.
94وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ
کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعه‌یب و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه و جا هه‌موویان له شوێن و جێگه‌ی خۆیاندا تیاچوون و به‌چۆکدا هاتن له به‌ره‌به‌یاندا.
هودپێڕست
123ئایه‌ت
MeccanRevelation
92ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — هود 92

سوڕەتی هود ئایه‌ت 92 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای…

سوڕەتی ئایه‌ت 92/123 — سوڕەتی هود هود (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی هود گوێت لێبگرە, سوڕەتی هود وه‌رگێڕان, سوڕەتی هود mp3, سوڕەتی هود pdf. ئایه‌ت 90–94. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Monday, September 7, 2026

Don't forget us in your sincere prayers