وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا ٢٧
🔤 Transliteration
Watlu maaa oohiya ilaika min Kitaabi Rabbika laa mubaddila li Kalimaatihee wa lan tajida min doonihee multahadaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
🌐 Additional reference in فارسی
واتل – ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر – ئه‌و قورئانه‌ی که خوا به‌وه‌حی بۆت ناردووه، به‌رده‌وام بخوێنه‌وه و پابه‌ندی ببه، چونکه ئه‌و قورئانه کتێبی په‌روه‌ردگارتە، هیچ که‌سێک ناتوانێت وشه‌کانی بگۆڕێت یان تێکه‌ڵی بکات، چونکه هه‌موو ڕاست و دادپه‌روه‌رانه. هه‌روه‌ها تۆ هه‌رگیز پهنایه‌ک و په‌ناگه‌یه‌ک له جیاتی خوا نا‌بینیت که پێی بگه‌یت یان پشتی پێ ببه‌ستیت.
ئه‌م ئایه‌ته‌ش بۆ ئه‌وه دابه‌زیوه که خوا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌ی محمد، کاتێک خوانه‌ناسان پێیان وتیت: “قورئانێکی تر بۆمان بهێنه یان ئه‌م قورئانه بگۆڕه”، خوا فه‌رمانی پێده‌کات که به‌ده‌م ئه‌و قسه‌یه‌وه مه‌چێت و به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی که وه‌حی کراوه، چونکه هیچ که‌سێک ناتوانێت وشه‌کانی بگۆڕێت، نه له ڕووی قه‌زا و قه‌ده‌ره‌وه و نه له ڕووی شه‌رع و فهرمانه‌وه. جا ئه‌ی ئیماندار، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕزگاری بیت له هه‌موو ترس و ناخۆشییه‌ک، ئه‌وه ته‌نها خوا په‌نای تۆیه، تۆ هه‌رگیز په‌ناگه‌یه‌ک له جیاتی ئه‌و نا‌بینیت، که‌واته هه‌موو کاره‌کانت ته‌نها به‌ده‌ست ئه‌وه و هه‌ر ئه‌و شایسته‌ی په‌رستیشه.
ئای ئیمانداره‌کان، ئه‌م ئایه‌ته فێرمان ده‌کات که قورئان کتێبێکی پیرۆزه و هیچ که‌س ناتوانێت گۆڕانکاری تێدا بکات، چونکه فهرمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ڕاست و دادپه‌روه‌ره. جا با قورئان بکه‌ینه ڕێبه‌ر و یاوه‌ری ژیانمان، چونکه ئه‌وه ڕێگه‌ی ڕزگاری و خۆشه‌ویستی خوایه له هه‌ردوو جیهاندا.
وَٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدًا ٢٧
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 25-29 — سوڕەتی که‌هف
25 وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا
ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به ساڵی مانگی حسابی بکه‌یت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر (واته ده‌کاته 309 ساڵ خه‌ویان لێکه‌وت).
26 قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ۖ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا
پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.
27 وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
28 وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا
ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه.
29 وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَاءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا
پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازار‌و تینویه‌تیدا، ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش که وه‌کو خڵته‌ی کانزایی تواوه وایه، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت، ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره.
وه‌رگێڕان — که‌هف 27 سوڕەتی که‌هف ئایه‌ت 27 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه…
سوڕەتی ئایه‌ت 27/110 — سوڕەتی که‌هف الكهف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی که‌هف گوێت لێبگرە, سوڕەتی که‌هف وه‌رگێڕان, سوڕەتی که‌هف mp3, سوڕەتی که‌هف pdf. ئایه‌ت 25–29. به کوردی: فارسی.