قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ۖ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا ٢٦
🔤 Transliteration
Qulil laahu a`lamu bimaa labisoo lahoo ghaibus samaawaati wal ardi absir bihee wa asmi`; maa lahum min doonihee minw waliyyinw wa laa yushriku fee hukmihee ahadaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتا وشەکان: لَبِثوا : ماوەیان لە ئەشکەوتەکەدا بەسەربرد.غەیب : ئەو شتانەی شاراوەن و چاو پێیان ناگات.أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ : شێوازی سەرسوڕمانە، واتە: چەندە بینایە و چەندە بیستەرە! (بە بینینی خوا و بیستنی خوا ).تەفسیری ئایەتە پیرۆزەکە: ئەی پێغەمبەری خوا! کاتێک خەڵک لە تۆ دەپرسن کە ئەو گەنجانە چەند ساڵ لە ئەشکەوتەکەیاندا ماوەتەوە، تۆ لەو بابەتە زانیارییەکت نییە مەگەر بەوەی کە خوا پێی ڕاگەیاندوویت. بۆیە مەڵێ: "خوا خۆی زاناترە بەو ماوەیەی کە ئەوان تێیدا مانەوە." چونکە خوا خۆی باسی کردووە کە ئەوان سێ سەد ساڵ و نۆ ساڵی زیادە لە ئەشکەوتەکەیاندا ماونەتەوە.
ئەی موسڵمان! خوا خاوەنی زانینی شاراوەکانی ئاسمانەکان و زەوییە. هیچ شتێک لە زانینی ئەو ون نابێت، نە لە ئاسماندا و نە لە زەویدا. چەندە بینایە خوا! هەموو شتێک دەبینێت، چەندە بیستەرە! هەموو دەنگێک دەبیستێت، بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی لێ شاراوە بێت.
ئەی خەڵکینە! بزانن کە هیچ کەس و هیچ شتێک نییە جگە لە خوا بتوانێت ئیشی بەڕێوە ببات و پشتیوانی‌تان بێت. هەموو کارەکان بە دەستی خوایە. هەروەها خوا لە حوکم و بڕیارەکەیدا هیچ کەسێک بەشدار ناکات، نە فریشتەی نزیک و نە پێغەمبەری نێردراو. حوکم و بڕیار تەنها بۆ خوایە، بە تەنیا.
پەیامی دەعوەتی: ئەی بەندەی باوەڕدار! کاتێک شتێکت لێ نەزانرا، بڵێ: "خوا زاناترە." ئەمەش نیشانەی باوەڕی ڕاستەقینەیە. خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێک، بینایە بە هەموو شتێک، بیستەرە بە هەموو شتێک. ئەگەر ئەم ڕاستییە لە دڵتدا جێگیر بێت، ئەوا دڵنیا دەبیت کە خوا هەمیشە لەگەڵتە و بەشداری لە ژیانتدا دەکات. جا لە هەموو بارودۆخێکدا پشت بە خوا ببەستە و لە حوکمی ئەو ڕازی بە، چونکە حوکمی ئەو دادپەروەرترینە و زانینی ئەو بە هەموو شتێک دەگات.
قُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثُواْۖ لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَبۡصِرۡ بِهِۦ وَأَسۡمِعۡۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدًا ٢٦
پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 24-28 — سوڕەتی که‌هف
24 إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ۚ وَاذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًا
مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، یادی په‌روه‌ردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شا‌ء الله) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک‌دا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ به‌ڵگه‌یه‌کی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م.
25 وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا
ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به ساڵی مانگی حسابی بکه‌یت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر (واته ده‌کاته 309 ساڵ خه‌ویان لێکه‌وت).
26 قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ۖ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا
پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.
27 وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
28 وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا
ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه.
وه‌رگێڕان — که‌هف 26 سوڕەتی که‌هف ئایه‌ت 26 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر…
سوڕەتی ئایه‌ت 26/110 — سوڕەتی که‌هف الكهف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی که‌هف گوێت لێبگرە, سوڕەتی که‌هف وه‌رگێڕان, سوڕەتی که‌هف mp3, سوڕەتی که‌هف pdf. ئایه‌ت 24–28. به کوردی: فارسی.