قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ ٣٩
🔤 Transliteration
Qaala `ifreetum minal jinni ana aateeka bihee qabla an taqooma mim maqaamika wa innee `alaihi laqawiyyun ameen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.
🌐 Additional reference in فارسی
معاني الكلمات: عِفْرِيتٌ: مەرجەلێكی بەهێز و توندی جن.مِنَ الْجِنِّ: لە جنۆكەكان.مَقَامِكَ: لە شوێنی دانیشتنت (مەجلیسەكەت ).لَقَوِيٌّ أَمِينٌ: بەڕاستی بەهێز و دڵسۆز/ئەمینم.تەفسیر: كاتێك سولەیمان علیه السلام داوای لە ئامادەبووان كرد كە تەختی شاژن بەلقەیسی بۆ بهێنن، مەرجەلێكی بەهێز و توندی جن هاتە پێشەوە و گوتی: "من پێش ئەوەی لە شوێنی دانیشتنت هەستی بەرز بیتەوە، تەختی بەلقەیست بۆت دەهێنم." ئەمەش نیشانەی توانا و خێراییەكی زۆرە لە هێنانەوەی ئەو تەختە. پاشان وتی: "من بەڕاستی بەهێزم بۆ هەڵگرتنی، و ئەمینم لەسەر ئەوەی تێدایە، هیچ شتێكی لێ كەم ناكەمەوە و نایگۆڕم." ئەم قسەیەش دەربڕینی دڵنیایی و باوەڕی بە خۆیەتی لە ئەنجامدانی ئەو ئەركە گەورەیە.
پەیامی دەعوەتی: ئەی موسڵمان، سەیركە چۆن جنۆكەكان فەرمانبەری سولەیمان بوون و بە خێرایی و دڵسۆزی ئەركەكانیان جێبەجێ دەكرد. ئەمەش نیشانەی ئەو ڕێز و پایەیەیە كە خوا بە پێغەمبەرەكەی داوە. بەڵام لەوێدا كەسێك هەبوو كە زانستی زیاتر و باوەڕی بەهێزتری هەبوو، وتی: "من لە چاو تروكاندنی چاوێكدا دەیانهێنم." ئەمەش وانەیەكی گەورەیە بۆ ئێمە: كە زانست و باوەڕی ڕاستەقینە لە هەر هێزێكی ماددی بهێزترە. با هەمیشە پشت بە خوا ببەستین و لە زانست و باوەڕی خۆماندا پتەو بین، چونكە خوا دەتوانێت هەر شتێك بكات كاتێك بەندەكەی بە دڵسۆزی و باوەڕەوە داوای لێبكات.
قَالَ عِفۡرِيتٌ مِّنَ ٱلۡجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَۖ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ ٣٩
دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 37-41 — سوڕەتی نه‌مل
37 ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ
(ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه، سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون.
38 قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ
(سوله‌یمان زانی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کاریگه‌ر ده‌بێت بۆیه ڕوو به‌ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی) وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت ته‌ختی شاژنه به‌ڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن.
39 قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ
دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.
40 قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ
(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه.. که: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه).
41 قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ
(ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین به‌ڵقیس ده‌یناسێته‌وه، یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه.
وه‌رگێڕان — نه‌مل 39 سوڕەتی نه‌مل ئایه‌ت 39 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام…
سوڕەتی ئایه‌ت 39/93 — سوڕەتی نه‌مل النمل (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی نه‌مل گوێت لێبگرە, سوڕەتی نه‌مل وه‌رگێڕان, سوڕەتی نه‌مل mp3, سوڕەتی نه‌مل pdf. ئایه‌ت 37–41. به کوردی: فارسی.