إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَن تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُم مِّنَ اللَّهِ شَيْئًا ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۚ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ١١٦
🔤 Transliteration
Innal lazeena kafaroo lan tughniya `anhum amwaalum wa laaa awlaaduhum minal laahi shai anw wa ulaaa`ika Ashaabun Naar; hum feehaa khaalidoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتا وشەكان: لَن تُغْنِيَ : نابێت، بەرگری لێ ناکات، فریایان ناکەوێت.مِّنَ اللهِ شَيْئًا : لە سزای خوا ھیچ شتێک.أَصْحَابُ النَّارِ : ھاوەڵانی ئاگر، ئەوانەی کە لەگەڵ ئاگری دۆزەخدا ھەرگیز جیا نابنەوە.خَالِدُونَ : ھەمیشەیی و بەردەوام تێیدا دەمێننەوە.تەفسیری ئایەتەکە: بەڕاستی ئەو کەسانەی کە بێباوەڕ بوون بە خوا و بەڵگەکانی و پەیامبەرەکانی، ماڵ و سامانیان و منداڵ و کوڕەکانیان ھەرگیز ناتوانن فریایان بکەون و لە سزای خوا بیانپارێزن، نە لە دونیا و نە لە قیامەت. ئەو ماڵ و منداڵە نە دەتوانن سزای خوایان لێ دووربخەنەوە و نە ڕەحمەتی خوایان بۆ بھێنن، بەڵکو لە ڕۆژی قیامەتدا بار و بەرپرسیارێتییان زیاتر دەکەن و پەشیمانی و حەسرەتیان بۆ زیاد دەکەن. ئەو کەسانە ھاوەڵی ئاگرن و بەردەوام و ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە و ھەرگیز لێی دەرناچن.
پەیامی ئایەتەکە بۆ ئێمە: ئەی موسڵمانان و ئەی خوێنەرانی قورئان! ئەم ئایەتە فێرمان دەکات کە سەرمایەی ڕاستەقینە لە ژیاندا ھەر ئیمان و چاکەکارییە، نەک ماڵ و منداڵ. جا با ھەوڵ بدەین کە ڕەزامەندی خوا بەدەست بھێنین و لە ڕێگەی چاکە و خواپەرستییەوە خۆمان ئامادە بکەین بۆ ڕۆژی قیامەت، تا لەو سزایە گەورەیە ڕزگار بین و بەھەشتی بەرین بەدەست بھێنین. خوای گەورە لە قورئاندا ڕێگای ڕزگاریی پیشان داوە و دەرگای تەوبەی لە ڕووی ھەموواندا کراوەتەوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ١١٦
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 114-118 — سوڕەتی ئالی عیمران
114 يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُولَٰئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ
ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.
115 وَمَا يَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَلَن يُكْفَرُوهُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ
(ئه‌و ئیماندارانه) هه‌ر چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.
116 إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَن تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُم مِّنَ اللَّهِ شَيْئًا ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۚ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
117 مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِي هَٰذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَٰكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه.
118 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازار‌و کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.
وه‌رگێڕان — ئالی عیمران 116 سوڕەتی ئالی عیمران ئایه‌ت 116 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و…
سوڕەتی ئایه‌ت 116/200 — سوڕەتی ئالی عیمران آل عمران (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئالی عیمران گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئالی عیمران وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئالی عیمران mp3, سوڕەتی ئالی عیمران pdf. ئایه‌ت 114–118. به کوردی: فارسی.