أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٢١
🔤 Transliteration
Am lahum shurakaaa`u shara`oo lahum minad deeni maa lam yaazam bihil laah; wa law laa kalimatul fasli laqudiya bainahum; wa innaz zaalimeena lahum `azaabun aleem
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
🌐 Additional reference in فارسی
واتە هەندێك وشە: شُرَكَاءُ : هاوپەیمان و هاوبەشەکان (بتەکان و پەرستراوەکان ).شَرَعُوا : دایاننا و بەڕێیان خست (ئایینێکیان بۆ دانا ).لَمْ يَأْذَن بِهِ اللهُ : خوا مۆڵەتی نەداوە بۆی.كَلِمَةُ الْفَصْلِ : بڕیار و فەرمانی پێشووی خوا بۆ دواخستنی سزا‌و لێپرسینەوە.لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ : ئەوا دادگایی کرا و جیاکاری کرابوو لە نێوانیاندا لە دنیادا.تەفسیر: ئەی ئەو موشریکانە هاوپەیمان و بتانێکیان هەیە بەدەم خۆیانەوە؟ ئەو بتانە بۆیان داناوە لە ئاییندا ئەو شتانەی کە خوا مۆڵەتی نەداوە، وەک شیرک بە خوا، حەرامکردنی ئەوەی خوا حەڵاڵی کردووە، و حەڵاڵکردنی ئەوەی خوا حەرامی کردووە. ئایا ئەوان بەبێ مۆڵەتی خوا ئایین دامەزرێنن و بەدەستی خۆیان شریعەت دادەنێن؟!
ئەی ئەگەر بڕیار و فەرمانی پێشووی خوا نەبوایە بۆ دواخستنی سزا‌و لێپرسینەوە بۆ ڕۆژی دوایی، ئەوا لە دنیادا دادگایی کرا و جیاکاری کرابوو لە نێوان موشریکان و ئیمانداراندا، و سزایان بەخێرایی لە دنیادا بۆ هاتبوو. بەڵام خوا بە دانایی و بەزەیی خۆی سزایان دواخستووە بۆ ڕۆژی قیامەت.
بەڕاستی ئەو ستەمکارانەی کە بە خوا شیرک دەکەن و گوناه دەکەن، بۆیان هەیە لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی ئازاردەر و بەسووچاو، کە لە دۆزەخدا چاوەڕێیان دەکات.
پەیام بۆ خوانەکان: ئەی بەندە! ببینە چەندە گەورە و گرنگە ئەوەی کە مرۆڤ بەبێ مۆڵەتی خوا شتێک بکاتە ئایین یان بەدەستی خۆی شریعەت دابنێت. خوا بە تەنها خاوەنی فەرمان و ئایینە، و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لە ئایینی خوا شتێک زیاد بکات یان کەم بکاتەوە. جا ئەی بەندە، هەمیشە بەدوای ئەو ئایینە ڕاستە بڕۆ کە خوا بۆی ناردووە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم )، و خۆت لە دەستدرێژیکردن بۆ سەر ئایینی خوا بپارێزە، تا لەو سزای ئازاردەرە ڕزگاری بیت و بگەیتە بەهەشت و ڕەزامەندی خوا.
أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْ شَرَعُواْ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمۡ يَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٢١
(ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 19-23 — سوڕەتی شورا
19 اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ ۖ وَهُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ
خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته.
20 مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ ۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ
جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.
21 أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
(ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
22 تَرَى الظَّالِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا وَهُوَ وَاقِعٌ بِهِمْ ۗ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي رَوْضَاتِ الْجَنَّاتِ ۖ لَهُم مَّا يَشَاءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ
(له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینیت سته‌مکاران ده‌ترسن له‌وه‌ی که کردوویانه، له‌کاتێکدا سزاکه‌ی که‌وتووه به‌سه‌ریاندا و لێی ده‌رباز نابن، هاوکات ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر، چیان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و به‌خششی گه‌وره و بێ سنوور.
23 ذَٰلِكَ الَّذِي يُبَشِّرُ اللَّهُ عِبَادَهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ۗ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَىٰ ۗ وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَّزِدْ لَهُ فِيهَا حُسْنًا ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ
ئه‌و خه‌ڵات و به‌خششه ئه‌وه‌یه که خوا مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، (ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن)، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز نه‌بێت له خزمایه‌تیدا، جا ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزاره.
وه‌رگێڕان — شورا 21 سوڕەتی شورا ئایه‌ت 21 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه…
سوڕەتی ئایه‌ت 21/53 — سوڕەتی شورا الشورى (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی شورا گوێت لێبگرە, سوڕەتی شورا وه‌رگێڕان, سوڕەتی شورا mp3, سوڕەتی شورا pdf. ئایه‌ت 19–23. به کوردی: فارسی.