جا ئه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆی قه‌بوڵ بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمی خوا، زاڵ و سه‌رکه‌وتوون.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن، جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارن.
پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی له‌که‌دارکردنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و جامی خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست؟! ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست.
SurahQuran.com was founded as a humble effort to serve the Noble Book and the pure Sunnah, to invite people to Allah, and to make the religious sciences accessible according to the methodology of the Quran and Sunnah. We praise and thank Allah for His grace, and we ask Him to accept our work and make it sincere for His noble Face.