یوسف · 33/111
وه‌رگێڕان دەنگکردن — یوسف
قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ ۝٣٣
Qaala rabbis sijnu ahabbu ilaiya mimma yad`oo naneee `ilaihi wa illaa tasrif `annee kaidahunna asbu ilaihinna wa akum minal jaahileen
📖 به‌ کوردی
یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان بانگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه‌.
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 31-35 — یوسف

31فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ
جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانیو (الله اکبر) یان بۆ کردو به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه‌! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه‌، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه‌.
32قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ فَاسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِّنَ الصَّاغِرِينَ
ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.
33قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ
یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان بانگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه‌.
34فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کردو له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان).
35ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّن بَعْدِ مَا رَأَوُا الْآيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّىٰ حِينٍ
پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن.
یوسفپێڕست
111ئایه‌ت
MeccanRevelation
33ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — یوسف 33

سووره‌تی یوسف ئایه‌ت 33 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی…

سووره‌تی ئایه‌ت 33/111 — یوسف يوسف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: یوسف گوێت لێبگرە, یوسف وه‌رگێڕان, یوسف mp3, یوسف pdf. ئایه‌ت 31–35. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers