وَلَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ ٢٦
🔤 Transliteration
Wa lahoo man fissamaawaati wal ardi kullul lahoo qaanitoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.
🌐 Additional reference in فارسی
وەلەهو مەن فی سەماواتی وەل ئەرضی کوللون لەهو قانیتون واتای وشەکان: قانیتون : بە واتای ملکەچ، گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار دێت. ئەم وشەیە بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت کە بە ئەدەب و نزا و گوێڕایەڵییەوە خۆیان بە خوا سپاردووە.تەفسیری ئایەتەکە: خوای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا دەفەرموێت کە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، هەمووی بە تەواویی موڵکی ئەوە. فریشتەکان، مرۆڤەکان، پەرییەکان، ئاژەڵان، ڕووەکەکان و تەنانەت بوونەوەرە بێ گیانەکانیش، هەموو لە ژێر دەسەڵات و خواستی ئەودان. هیچ بوونەوەرێک لە دەرەوەی فەرمان و بڕیاری ئەو نییە.
هەموو ئەم بوونەوەرانە بە دوو شێوە ملکەچ و گوێڕایەڵی خواین:
گوێڕایەڵی ناچاری : بەو مانایەی کە هەموو شتێک لە ژێر سیستەم و یاساکانی خوادا کار دەکات، بەبێ ئەوەی بتوانێت لە سنوورەکانی خوا دەربچێت.گوێڕایەڵی ئیختیاری : بەو مانایەی کە باوەڕداران بە ویستی خۆیان و بە خۆشحاڵییەوە فەرمانەکانی خوا جێبەجێ دەکەن و لە ڕێگەی ئەم گوێڕایەڵییەوە ڕەزامەندی خوا بەدەست دەهێنن.ئەی خوێنەری بەڕێز! کاتێک بیر لەم ڕاستییە دەکەیتەوە کە هەموو گەردوون بە گەورەیی و فراوانییەوە ملکەچی خوایە، دڵت ئارام دەبێت و دەزانیت کە تۆ تەنیا نیت. هەموو بوونەوەرەکان لەگەڵ تۆدا لە ژێر چاودێری و بەزەییدی ئەو خوایەن کە میهرەبانترینە. ئەم ئایەتە بانگهێشتمان دەکات کە وەک ئەم بوونەوەرانە، ئێمەش بە ویستی خۆمان و بە خۆشەویستییەوە ملکەچی خوا بین و لە ڕێگەی ئەم گوێڕایەڵییەوە بەهەشتی بێکۆتای بەدەست بهێنین.
وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلٌّ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ ٢٦
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 24-28 — سوڕەتی ڕوم
24 وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی تری ئه‌وه‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات که ترسی لێ ده‌کرێت و ئومێد به‌خشیشه (ترس له ده‌نگ و ڕوناکی به‌هێزی، ترس له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ته‌رزه‌و لافاو، هه‌روه‌ها به‌ئومێدی فه‌رو به‌ره‌که‌ت) و له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت، زه‌وی پێ زیندوو ده‌کاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو (ڕوه‌ك و کژو گیاکان وشك بوون) به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك ژیریان بخه‌نه کار.
25 وَمِنْ آيَاتِهِ أَن تَقُومَ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ بِأَمْرِهِ ۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةً مِّنَ الْأَرْضِ إِذَا أَنتُمْ تَخْرُجُونَ
له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری خوا ئه‌وه‌یه که ئاسمان و زه‌وی ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانی ئه‌و (خۆر‌و هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵه‌که‌و بێ پاڵپشتێکی دیار)، له‌وه‌ودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زه‌ویداو زیندوو ده‌بنه‌وه.
26 وَلَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.
27 وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ۚ وَلَهُ الْمَثَلُ الْأَعْلَىٰ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵا‌ده‌ست و دانایه.
28 ضَرَبَ لَكُم مَّثَلًا مِّنْ أَنفُسِكُمْ ۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُم مِّن شُرَكَاءَ فِي مَا رَزَقْنَاكُمْ فَأَنتُمْ فِيهِ سَوَاءٌ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنفُسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن...
وه‌رگێڕان — ڕوم 26 سوڕەتی ڕوم ئایه‌ت 26 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه،…
سوڕەتی ئایه‌ت 26/60 — سوڕەتی ڕوم الروم (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ڕوم گوێت لێبگرە, سوڕەتی ڕوم وه‌رگێڕان, سوڕەتی ڕوم mp3, سوڕەتی ڕوم pdf. ئایه‌ت 24–28. به کوردی: فارسی.