وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ ١٠
🔤 Transliteration
Wa ja`ala feehaa rawaa siya min fawqihaa wa baaraka feehaa wa qaddara feehaaaa aqwaatahaa feee arba`ati ayyaamin sawaaa`al lissaaa`ileen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشەكان: ڕەواسی : چیا بەرز و چەسپاوەکان.ئەقوات : ڕزق و ڕۆزی و خۆراکەکان.سەواءً للسائلین : بە تەواوی و یەکسان بۆ ئەو کەسانەی کە پرسیار دەکەن.تەفسیر: خوای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسی دروستکردنی زەوی و ئەو ناز و نیعمەتانە دەکات کە تێیدا دایناون، بۆ ئەوەی مرۆڤ بیربکاتەوە و سوپاسگوزاری خوای بەخشندە بێت. خوای میهرەبان لەسەر ڕووی زەوی چیا بەرز و چەسپاوەکانی دانا، کە وەک سەنگەر و کەلوپەلێکی بەهێز زەوی دەچەسپێنن و لە لەرزین و جوڵان دەیپارێزن. ئەم چیایانە نیشانەیەکی گەورەی توانا و دانایی خوایە.
پاشان خوای گەورە فەرمووی: "و بارەک فیه" واتە لەو زەویەدا بەرەکەتی دانا، واتە خێر و بەریەکەی زۆری تێدا خستەوە، وەک ئاو و ڕووەک و دار‌و میوە و ئاژەڵ و هەموو ئەو شتانەی کە مرۆڤ و گیانلەبەران پێویستیان پێیەتی بۆ ژیان. ئەمەش ڕەحمەت و بەخششی خوایە بۆ بەندەکانی.
هەروەها خوای گەورە لەو زەویەدا ڕزق و ڕۆزی و خۆراکی هەموو بوونەوەران بە پێی پێویستی و بە یەکسانی و دادپەروەری دابەش کردووە، بە شێوەیەک کە هیچ کەسێک و هیچ گیانلەبەرێک لە ڕزق و ڕۆزی بێبەش نەبێت. ئەم کارە لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەواو بووە، بە شێوەیەکی تەواو و بێ کەموکوڕی، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پرسیار بکەن و بزانن کە خوای گەورە چۆن زەوی و ژیانی تێدا دروست کردووە.
ئەی مرۆڤە! سەیر بکە و بیربکەرەوە لەم دروستکردنە بەڕێزە، چۆن خوای گەورە هەموو شتێکی بە وردی و پێویستیت بۆ ئامادە کردووە. ئایا شایستەی ئەوە نییە کە سوپاسگوزاری ئەو بەخشەندەی بکەیت و بەندایەتی تەنها بۆ ئەو بکەیت؟ ئەم هەموو نیعمەت و بەرەکەتە بانگهێشتی مرۆڤ دەکات بۆ نزیکبوونەوە لە خوای میهرەبان و ژیان بەپێی ڕێنماییەکانی، بۆ ئەوەی ژیانێکی پڕ لە ئاسوودەیی و خۆشی و بەرەکەتی لەم دنیایە و ڕزگاری لە دنیای داهاتوودا بەدەست بهێنێت.
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِيَ مِن فَوۡقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقۡوَٰتَهَا فِيٓ أَرۡبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَآءً لِّلسَّآئِلِينَ ١٠
له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 8-12 — سوڕەتی فوسلات
8 إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه...
9 ۞ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
10 وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ
له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
11 ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ
ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).
12 فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ۚ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ
له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه.
وه‌رگێڕان — فوسلات 10 سوڕەتی فوسلات ئایه‌ت 10 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و…
سوڕەتی ئایه‌ت 10/54 — سوڕەتی فوسلات فصلت (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی فوسلات گوێت لێبگرە, سوڕەتی فوسلات وه‌رگێڕان, سوڕەتی فوسلات mp3, سوڕەتی فوسلات pdf. ئایه‌ت 8–12. به کوردی: فارسی.