۞ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ ٩
🔤 Transliteration
Qul a`innakum latakfuroona billazee khalaqal arda fee yawmaini wa taj`aloona lahooo andaadaa; zaalika Rabbul `aalameen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشەكان: أنداداً : هاوپەیمان و هاوتا و شه‌ریك بۆ خوا.ڕەببول عالەمین : په‌روه‌ردگاری هه‌موو دروستكراوان و بوونه‌وه‌ران.تەفسیر: ئه‌ی پێغه‌مبەر، به‌و موشریكانه بڵێ و سه‌رسامیتان لێ ده‌رببڕه: ئایا ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن به‌و زاته‌ی كه زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروستكردووه؟! دوو ڕۆژ كه یه‌كێكیان یه‌كشه‌ممه و ئه‌وی تریان دووشه‌ممه. ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دروستكردنه گهوره‌یه‌دا، هاوپه‌یمان و شه‌ریكی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵیدا ده‌یانپه‌رستن؟! ئایا ئه‌مه شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ناباوه‌ر نیه؟!
ئه‌و زاته‌ی كه زه‌وی دروستكردووه، هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌كانه. ئه‌و زاته‌یه كه هه‌موو بوونه‌وه‌ران و دروستكراوانی به‌ده‌سه‌ڵاته، نه‌ك ته‌نها زه‌وی، به‌ڵكو هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ن، هه‌مووی به‌دیهێنه‌ر و خاوه‌نیانه.
ئێمه باوه‌ڕمان به‌و خوایه هه‌یه و ده‌زانین كه ئه‌و زاته به‌توانا و به‌ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و شایسته‌ی په‌رستشه. ئه‌ی خه‌ڵكینه، واز له هاوپه‌یمان و شه‌ریك بێنن و ته‌نها مل‌كه‌چی ئه‌و زاته بن، چونكه ئه‌و خوايه زاتێكه كه هه‌موو شتێكی به‌دیهێناوه و هه‌ر ئه‌ویش به‌سهر هه‌موو شتێك‌دا ده‌سه‌ڵاتداره.
۞ قُلۡ أَئِنَّكُمۡ لَتَكۡفُرُونَ بِٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ فِي يَوۡمَيۡنِ وَتَجۡعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادًاۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٩
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 7-11 — سوڕەتی فوسلات
7 الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ
ئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن و ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت.
8 إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه...
9 ۞ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
10 وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ
له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
11 ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ
ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).
وه‌رگێڕان — فوسلات 9 سوڕەتی فوسلات ئایه‌ت 9 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر…
سوڕەتی ئایه‌ت 9/54 — سوڕەتی فوسلات فصلت (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی فوسلات گوێت لێبگرە, سوڕەتی فوسلات وه‌رگێڕان, سوڕەتی فوسلات mp3, سوڕەتی فوسلات pdf. ئایه‌ت 7–11. به کوردی: فارسی.