Mishary Rashid Alafasy
✓
Mahmoud Khalil Al-Husary
✓
Abdurrahman As-Sudais
✓
Mohamed Siddiq Al-Minshawi
✓
Abdul Basit Abdul Samad
✓
Ali Al-Hudhaify
✓
Ahmed ibn Ali al-Ajamy
✓
Abu Bakr Ash-Shaatree
✓
Muhammad Ayyoub
✓
Abdullah Basfar
✓
Abdullah Al-Juhani
✓
Maher Al Muaiqly
✓
وه‌رگێڕان — Tafsir
ووشه‌كانى ئایه‌ته‌كه:
- أَسْخَطَ الله: شتێك كه خواى گه‌وره پێى تووڕه بێت.
- رِضْوَانَهُ: ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره.
- أَحْبَطَ: پووچانه‌وه‌ى كرد، به‌فیڕۆدان.
تەفسیری ئایەتەکە:
ئه‌و سزا‌و ئازاره‌ى كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى دامه‌زراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان شوێن ئه‌و شتانه‌كه‌وتن كه خواى گهوره‌ى لێ تووڕه ده‌كات، واته: گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان و دڵخوازه‌كانى خۆیان بوون، ڕێبازى كوفر و دووڕوویى و دژایه‌تى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم)یان گرته‌بهر. له هه‌مان كاتدا ڕقیان له‌و كار‌و كرده‌وانه‌بووه‌وه كه خواى گهوره‌ى پێیان ڕ‌ازى ده‌بوو، واته: ئیمان به‌خوا و باوه‌ڕ به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و كرده‌وه چاكه‌كان، به‌تایبه‌ت جه‌نگ له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا كه خواى گه‌وره فه‌رزه‌ى كردووه. بۆیه خواى گهوره‌ش هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كانى ئه‌وانى پووچانه‌وه‌كرد و به‌فیڕۆیدا، وه‌كو خێرات و به‌خشین و په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى، چونكه ئه‌وان به‌و كرده‌وانه‌شه‌وه باوه‌ڕیان به‌خوا نه‌بوو و دژایه‌تیان ده‌كرد.
په‌ند و ئامۆژگاری:
ئه‌ى بنده‌ى خوا! ته‌ماشا بكه چۆن خواى گه‌وره كرده‌وه‌ى چاك به‌هۆى نیه‌ت و باوه‌ڕى خراپه‌وه پووچ ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕاستى و دروستى كرده‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ى ئیمان و خواپه‌رستى دروست ده‌بێت. جا ئه‌ى موسڵمان، هه‌وڵ بده ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌یت و له‌و شتانه دوور بكه‌ویته‌وه كه خواى لێ تووڕه ده‌بێت، تا كرده‌وه‌كانت پاك و په‌سه‌ند بێت و سه‌رفرازى هه‌ر دوو جیهان بیت.
📜 ئایه‌ت 26-30 — سوڕەتی موحهم‌مه‌د
وه‌رگێڕان — موحهم‌مه‌د 28
سوڕەتی موحهم‌مه‌د ئایه‌ت 28 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و…سوڕەتی ئایه‌ت 28/38 — سوڕەتی موحهم‌مه‌د محمد (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی موحهم‌مه‌د گوێت لێبگرە, سوڕەتی موحهم‌مه‌د وه‌رگێڕان, سوڕەتی موحهم‌مه‌د mp3, سوڕەتی موحهم‌مه‌د pdf. ئایه‌ت 26–30. به کوردی: فارسی.
سوڕەتی موحهم‌مه‌د
قورئانا پیرۆز
Monday, September 28, 2026
Don't forget us in your sincere prayers


