فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَنِعْمَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ٨
🔤 Transliteration
Fadlam minal laahi wa ni`mah; wallaahu `Aleemun Hakeem
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه، خوایش زانا‌و دانا‌و کاربه‌جێیه.
🌐 Additional reference in فارسی
معاني الكلمات: فَضْلًا: ڕەحمەت و چاکەیەک لە خوای گەورەوە.نِعْمَةً: نیعمەت و بەهرەیەک کە خوا بەخشیوە.عَلِيمٌ: زانای بە هەموو شتێک.حَكِيمٌ: کارەکانی بە حیکمەت و داناییە.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی باوەڕداران! ئەو چاکەیەی کە بۆ ئێوە ڕوویدا، واتە ئەوەی کە خوا ئیمان و باوەڕی لە دڵەکانتاندا خۆشویستووە و کوفر‌و گوناه و یاخیبوونی لە دڵەکانتاندا ڕقاوی کردووە، ئەمە هەمووی بەهۆی فەزڵ و ڕەحمەت و نیعمەتێکە لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ئێوە. خوای گەورە بەم چاکەیەوە ڕێگای هیدایەتی بۆ ئێوە خۆش کردووە و ڕێگای گومڕایی لێتان داخستووە.
خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێک، دەزانێت کێ لە بەندەکانی شایستەی ئەم ڕێزلێنانەیە و کێ سوپاسگوزاری نیعمەتەکانی دەکات. هەروەها خوای گەورە حیکمەتدارە، هەموو کارێک لە شوێنی خۆیدا دادەنێت و بە شێوەیەکی دروست و بەجێ هەموو شتێک بەڕێوە دەبات.
پەیامی دەعوەتی: ئەی موسڵمانان! ئەم ئایەتە فەرموودەیەکی گرانبەهای خوای گەورەیە کە دەری دەخات کە ئیمان و باوەڕی ڕاستەقینە چەندە بەهادارە لای خوا. کاتێک دەبینین خوا خۆی ئیمانی لە دڵماندا خۆشویستووە و کوفری لە دڵماندا ڕقاوی کردووە، ئەمە گەورەترین نیعمەتە بۆ مرۆڤ. بۆیە پێویستە هەمیشە سوپاسگوزاری ئەم نیعمەتە بین و بە کردار و قسە و بیروڕای خۆمان نیشانی بدەین کە بەڕاستی سوپاسگوزاری خواین. با هەرگیز لە یادی خوا و سوپاسگوزاری ئەو بێبەر نەبین، چونکە خوای گەورە بەڵێنی زیادکردنی نیعمەتی بە سوپاسگوزاران داوە.
فَضۡلًا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعۡمَةًۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ٨
ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه، خوایش زانا‌و دانا‌و کاربه‌جێیه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 6-10 — سوڕەتی حوجورات
6 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه، نه‌وه‌کو ئازار‌و ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروست بکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون.
7 وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِّنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ
ئێوه دڵنیابن و بزانن که‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناوتاندایه (پرس و ڕای پێ بکه‌ن) زۆر شت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌ڕای ئێوه‌ی بکردایه تووشی گیروگرفت و ناخۆشی ده‌بوون... به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه... له‌و له‌یشه‌وه کوفر‌و بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر.
8 فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَنِعْمَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه، خوایش زانا‌و دانا‌و کاربه‌جێیه.
9 وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ ۚ فَإِن فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ
ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا... جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
10 إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
وه‌رگێڕان — حوجورات 8 سوڕەتی حوجورات ئایه‌ت 8 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان…
سوڕەتی ئایه‌ت 8/18 — سوڕەتی حوجورات الحجرات (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی حوجورات گوێت لێبگرە, سوڕەتی حوجورات وه‌رگێڕان, سوڕەتی حوجورات mp3, سوڕەتی حوجورات pdf. ئایه‌ت 6–10. به کوردی: فارسی.