مائیده · 118/120
وه‌رگێڕان دەنگکردن — مائیده
إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ۝١١٨
In tu`azzibhum fa innahum ibaaduka wa in taghfir lahum fa innaka Antal `Azzezul Hakeem
📖 به‌ کوردی
جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه‌).
🎧 گوێت لێبگرە

📜 ئایه‌ت 116-120 — مائیده

116وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ۚ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ
کاتێکیش خوا (هه‌ر له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه‌: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه‌، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارمدا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه‌، چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه‌، به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که له ده‌ریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه‌، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی.
117مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنتَ أَنتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ
(بێگومان تۆ چاک ده‌زانیت): من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌.
118إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه‌).
119قَالَ اللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ
(ئینجا) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.
120لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تیایاندایه و ئه‌و زاته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.
مائیدهپێڕست
120ئایه‌ت
MedinanRevelation
118ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — مائیده 118

سووره‌تی مائیده ئایه‌ت 118 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی…

سووره‌تی ئایه‌ت 118/120 — مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: مائیده گوێت لێبگرە, مائیده وه‌رگێڕان, مائیده mp3, مائیده pdf. ئایه‌ت 116–120. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers