ئه‌نعام · 79/165
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ئه‌نعام
إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا ۖ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ۝٧٩
Innnee wajjahtu wajhiya lillazee fataras samaawaati wal arda haneefanw wa maaa ana minal mushrikeen
📖 به‌ کوردی
به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه‌، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که‌): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.

🎧 گوێت لێبگرە


📜 ئایه‌ت 77-81 — ئه‌نعام

77فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ
ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌، کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی نه‌دامایه‌، ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بووم.
78فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَٰذَا رَبِّي هَٰذَا أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ
ئینجا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌، ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، ئه‌ی خزمینه‌، به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار).
79إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا ۖ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ
به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه‌، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که‌): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.
80وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ ۚ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّهِ وَقَدْ هَدَانِ ۚ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ إِلَّا أَن يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا ۗ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ۗ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
(که‌چی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌شی) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ دژی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوه ده‌رباره‌ی خوای (تاکو ته‌نها) له‌گه‌ڵ مندا ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و به‌ڕاستی هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن به‌شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ربێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ردا بهێنێت، په‌روه‌ردگارم به‌زانست و زانیاری هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
81وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا ۚ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟...
ئه‌نعامپێڕست
165ئایه‌ت
MeccanRevelation
79ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ئه‌نعام 79

سووره‌تی ئه‌نعام ئایه‌ت 79 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و…

سووره‌تی ئایه‌ت 79/165 — ئه‌نعام الأنعام (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ئه‌نعام گوێت لێبگرە, ئه‌نعام وه‌رگێڕان, ئه‌نعام mp3, ئه‌نعام pdf. ئایه‌ت 77–81. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers