وَتِلْكَ الْقُرَىٰ أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا ٥٩
🔤 Transliteration
Wa tkal quraaa ahlak nahum lammaa zulamoo wa ja`alnaa limahlikihim maw`idaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه.
🌐 Additional reference in فارسی
واتیل قوریه‌کان (ئه‌و گوند و شارانه‌ی که پێشتر باس کران، واتا گوند و شارستانی قه‌ومه‌کانی هود و صالح و لوط و شوعەیب و ئه‌وانی تر ) ئێمه له‌ناومان بردن کاتێك که سته‌میان کرد به کوفر‌و بێ باوه‌ڕی و گوناهو تاوان، چونکه ئه‌وان به‌رامبه‌ر خۆیان و به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کانیان سته‌میان کرد و ڕێگای ڕاستیان به‌جێهێشت.
ئێمه‌ش بۆ له‌ناوبردنیان کاتێکی دیاریکراومان دانا واتا هه‌موو ئه‌و قه‌ومانه‌ی که له‌ناومان بردن، بێ ئه‌وه‌ی به‌په‌لێ له‌ناویان به‌رین، به‌ڵکو هه‌رکه‌سێکیان واده‌یه‌کی دیاریکراوی هه‌بوو، کاتێك ئه‌و کاته هاته‌دیه‌وه و مه‌هلکه‌که‌یان گه‌یشته سه‌ری، ئه‌و کاته سزایان بۆ هات و له‌ناوی بردن.
ئه‌م ئایه‌ته‌ش هۆشدارییه‌که بۆ قوڕه‌یش و هه‌موو ئوممه‌ته‌کانی داهاتوو، که ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر کوفر‌و سته‌م و له‌ناوبردنی ڕاستی، ئه‌وه هه‌مان به‌شی قه‌ومه پێشینانه‌کان چاوه‌ڕێیانه ده‌کات.
ئای خوێنه‌ری به‌ڕێز! ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی قوڕه‌ن به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری خوای گه‌وره، که سزای سته‌مکاران ده‌دات، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا خوای میهره‌بان ماوه‌ت و فرسه‌تی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌دات به‌سته‌مکاران، تا ڕاست ببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا. که‌واته ده‌رگای ته‌وبه هه‌ر واڵایه، با له‌و فرسه‌ته‌دا په‌ل بکه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا و وازهێنان له سته‌م و گوناه، تا له‌و سزایه ڕزگار بین که قه‌ومه پێشینه‌کانی تووشی بوون.
وَتِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰٓ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَعَلۡنَا لِمَهۡلِكِهِم مَّوۡعِدًا ٥٩
ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 57-61 — سوڕەتی که‌هف
57 وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا
کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.
58 وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌ لَّن يَجِدُوا مِن دُونِهِ مَوْئِلًا
په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکات هه‌موویان به خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایانده‌گرێت، به‌ڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هه‌یه (هه‌ر کاتێك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن) هه‌رگیز په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێت بێجگه له په‌نای خوا.
59 وَتِلْكَ الْقُرَىٰ أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا
ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه.
60 وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّىٰ أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا
(یادیان بێنه) کاتێك مو‌سا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت).
61 فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ سَرَبًا
کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر.
وه‌رگێڕان — که‌هف 59 سوڕەتی که‌هف ئایه‌ت 59 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان…
سوڕەتی ئایه‌ت 59/110 — سوڕەتی که‌هف الكهف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی که‌هف گوێت لێبگرە, سوڕەتی که‌هف وه‌رگێڕان, سوڕەتی که‌هف mp3, سوڕەتی که‌هف pdf. ئایه‌ت 57–61. به کوردی: فارسی.