وه‌رگێڕان — Tafsir
ووشه‌كانى ئایه‌ته‌كه:
- الودّ: مه‌به‌ست خۆشه‌ویستى و مه‌حه‌به‌ت و دڵسۆزیه.
ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كه:
ئه‌ى خه‌ڵكینه! خواى گه‌وره‌و میهره‌بان له‌م ئایه‌ته‌دا مژده‌یه‌كى زۆر خۆش و به‌هیواده‌ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌ڕیان به‌خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كانى هێناوه‌و كارى چاك و پاك و په‌سه‌ندكراویان ئه‌نجام داوه. خواى میهره‌بان به‌ڵێنى داوه كه خۆشه‌ویستى و مه‌حه‌به‌ت و دڵسۆزیه‌كى تایبه‌تى له دڵه‌كانى به‌نده‌كانیدا بۆیان دروست بكات.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ئیماندارانى ڕاسته‌قینه، كه ئیمان و كرده‌وه چاكه‌كانى خۆیان به‌یه‌كه‌وه گرێداوه، له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌ڕێز و خۆشه‌ویستن. خواى گه‌وره خۆشه‌ویستى خۆى بۆ ده‌ڕه‌ژێنێت و دڵه‌كانى به‌نده‌كانیشى به‌ره‌و ئه‌وان هه‌ڵده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ڵك به‌دڵ و دڵسۆزییه‌وه ڕوویان تێده‌كه‌ن و حه‌زیان لێده‌كه‌ن.
ئه‌ى خوێنه‌ره به‌ڕێزه! ته‌ماشا بكه: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ره‌و ڕێگه‌ى خوا ده‌چن و له ژیانیاندا ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى خوا ده‌وێن، خواى میهره‌بان چۆن دڵه‌كانى خه‌ڵكى به‌ره‌و ئه‌وان ده‌كات و مه‌حه‌به‌تى خۆى و خه‌ڵكى بۆیان ده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش به‌شێكه له پاداشتى چاكه و ئیمان و دڵسۆزییان له‌م دنیایه‌دا، به‌ڵام پاداشتى گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌كه‌یان له قیامه‌تدا چاوه‌ڕێیانه.
ئه‌ی ئیمانداره! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌ڵك تۆیان خۆشبوێت و له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكدا جێگه‌ى ڕێز و مه‌حه‌به‌ت بیت، ئه‌وه ڕێگه‌كه‌ى ڕوونه: ئیمان به‌خوا و كرده‌وه‌ى چاك. چونكه خواى میهره‌بان خۆى به‌ڵێنى داوه كه ود و خۆشه‌ویستى بۆ ئیمانداران دابین بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌م ئایه‌ته‌دا فهرموویه‌تى.
📜 ئایه‌ت 94-98 — سوڕەتی مه‌ریه‌م
وه‌رگێڕان — مه‌ریه‌م 96
سوڕەتی مه‌ریه‌م ئایه‌ت 96 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه،…سوڕەتی ئایه‌ت 96/98 — سوڕەتی مه‌ریه‌م مريم (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی مه‌ریه‌م گوێت لێبگرە, سوڕەتی مه‌ریه‌م وه‌رگێڕان, سوڕەتی مه‌ریه‌م mp3, سوڕەتی مه‌ریه‌م pdf. ئایه‌ت 94–98. به کوردی: فارسی.
قورئانا پیرۆز
Monday, September 7, 2026
Don't forget us in your sincere prayers








