هَٰذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ ١٣٨
🔤 Transliteration
Haazaa bayaanul linnaasi wa hudanw wa maw`izatul lilmuttaqeen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
🌐 Additional reference in فارسی
واتەكانى وشە: بَيَانٌ : ڕوونكەرى، ئاشكراكرندنەوەى ڕاستى.هُدًى : ڕێنموون و ڕێگا نیشاندەر بۆ ڕاستى و چاكە.مَوْعِظَةٌ : ئامۆژگارى و تێبینییەک کە دڵ دەخاتە جوڵە و لە خەوا هەڵیدەدات.تەفسیر: ئەم قورئانە پیرۆزە بۆ هەموو خەڵکى ڕوونکەرەوەى ڕاستى و درۆیە، هەموو ئەو شتانەى کە پێویستن بۆ ژیانى مرۆڤ لە خۆیدا کۆکردووەتەوە. ڕێنموون و ڕێگا نیشاندەرە بۆ ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت لە تاریکاییەکانەوە بێنە دەرەوە بۆ ڕووناکى، لە گومڕاییەوە بۆ ڕاستى. بەڵام ئەم قورئانە تەنها بۆ ئەوانە سوود و بەرهەمى هەیە کە لە خوا دەترسن و پارێزکارن، ئەوانەى کە دڵیان بۆ ئایەتەکانى خوا نەرمە و بەڕاستى پێیانەوە دەگرێت. ئەم قورئانە بۆ ئەو کەسانە ئامۆژگارییەکە کە دڵیان بە ئایەتەکانى خوا دەلەرزێت و بەرەو چاکە و ڕاستى دەیانبات.
ئەی خوشک و برای ئازیز! قورئان بۆ هەمووان ڕوونکەرەوەیە، بەڵام تەنها ئەو کەسانە لێى سوود دەبینن کە دڵیان بۆ حەق و ڕاستى کراوەیە و لە خوا دەترسن. ئەگەر دەتەوێت قورئان لە ژیانتدا کاریگەر بێت و ڕێگات نیشان بدات، دڵى خۆت بۆ خوا پاک بکەرەوە و لە گوناهان دوور بکەوە، ئەوا دەبینى کە قورئان چۆن دەبێتە ڕێنیشاندەر و ئامۆژگارى بۆ تۆ، وەک چۆن بۆ ئەو پارێزکارانە بووە کە پێش تۆ هاتوون و ڕێگاى ڕاستیان پێ نیشانداوە.
هَٰذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوۡعِظَةٌ لِّلۡمُتَّقِينَ ١٣٨
ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 136-140 — سوڕەتی ئالی عیمران
136 أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُم مَّغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ
ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).
137 قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ
به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه.
138 هَٰذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ
ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
139 وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
140 إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ ۚ وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاءَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ
ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
وه‌رگێڕان — ئالی عیمران 138 سوڕەتی ئالی عیمران ئایه‌ت 138 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی…
سوڕەتی ئایه‌ت 138/200 — سوڕەتی ئالی عیمران آل عمران (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئالی عیمران گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئالی عیمران وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئالی عیمران mp3, سوڕەتی ئالی عیمران pdf. ئایه‌ت 136–140. به کوردی: فارسی.