وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ١٣٩
🔤 Transliteration
Wa laa tahinoo wa laa tahzanoo wa antumul a`lawna in kuntum mu`mineen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتای وشەکان: لا تَهِنُوا : لاواز بن، سست مەبن، بێهێز مەبن.لا تَحْزَنُوا : خەم مەخۆن، دڵتەنگ مەبن.الأَعْلَوْنَ : بەرزتر و سەرکەوتووترن.تەفسیر: ئەی باوەڕداران! لە جەنگ و خەباتدا بەرامبەر دوژمنەکانتان لاواز مەبن و سست مەبن، وە لەو زیان و بریندارییانەی کە لە ڕۆژی ئوحوددا تووشتان هاتووە خەم مەخۆن و دڵتەنگ مەبن. بەڕاستی ئێوە بەرزتر و سەرکەوتووترن لە دوژمنەکانتان، چونکە باوەڕتان بە خوا و پێغەمبەرەکەی هەیە و پشتیوانی خوای لەگەڵتانە. جا ئەگەر بەڕاستی باوەڕدار بن، ئەوا سەرکەوتن و سەربەرزی لە دنیا و قیامەتدا هی ئێوەیە، چونکە خوا بەڵێنی سەرکەوتنی بە بەندە باوەڕدارەکانی داوە.
ئەی موسڵمانان! ئەم ئایەتە فەرمانێکی ڕوونە بۆ ئێوە کە هەرگیز بێهیوا مەبن و لە ڕێگای خوادا کۆڵ مەدەن، هەرچەندە ڕووداوە ناخۆشەکانیش ڕووبدەن. بزانن کە سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەگەڵ باوەڕ و ئیمانە، نەک لەگەڵ ژمارە و چەک. جا دڵنیابن کە خوا لەگەڵتانە و یارمەتیتان دەدات، ئەگەر ئیمانەکەتان ڕاستگۆ بێت و بە کردار جێبەجێی بکەن.
وَلَا تَهِنُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ١٣٩
(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 137-141 — سوڕەتی ئالی عیمران
137 قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ
به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه.
138 هَٰذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ
ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
139 وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
140 إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ ۚ وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاءَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ
ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
141 وَلِيُمَحِّصَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ
بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.
وه‌رگێڕان — ئالی عیمران 139 سوڕەتی ئالی عیمران ئایه‌ت 139 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه…
سوڕەتی ئایه‌ت 139/200 — سوڕەتی ئالی عیمران آل عمران (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئالی عیمران گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئالی عیمران وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئالی عیمران mp3, سوڕەتی ئالی عیمران pdf. ئایه‌ت 137–141. به کوردی: فارسی.