قُل لَّن يَنفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ وَإِذًا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا ١٦
🔤 Transliteration
Qul lany y anfa`akumul firaaru in farartum minal mawti awil qatli wa izal laa tumatta`oona illaa qaleelaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه.
🌐 Additional reference in فارسی
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
واتای وشەکان: الْفِرَارُ : ڕاکردن لە جەنگ یان لە شوێنی مەترسی.لَا تُمَتَّعُونَ : ڕزق و ڕۆزی و خۆشیی ژیانتان پێ‌نادرێت.إِلَّا قَلِيلًا : مەگەر بڕێکی کەم و کورت.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ، بەو دوو ڕووکانە بڵێ: ئەگەر ئێوە لە جەنگ ڕابکەن لە ترسی مردن یان کوشتن، ئەو ڕاکردنە هەرگیز سوودتان پێ ناگەیەنێت. چونکە هەر کەسێک کاتی مردنی هاتووە، ڕاکردن ناتوانێت لە مردن ڕزگاری بکات؛ ئەگەر لە جەنگدا نەکوژرێت، لە شوێنی تر دەمرێت. هەروەها ئەگەر ڕابکەن و ژیان بەجێبهێڵن، لەو ژیانە کورتەدا کەمێک بێ زیاتر ڕزق و ڕۆزی و خۆشی پێنادرێن، و ئەو ماوەیەش زۆر کورت و کەمە بەراورد بە ژیانی هەرەمینی و پاداشتی بەهەشت.
ئەی موسڵمانان! ئەم ئایەتە فێرمان دەکات کە ژیان و مردن بە دەستی خوای گەورەیە و هیچ کەسێک ناتوانێت لە قەزای خوا ڕزگاری ببێت. کەواتە باشترین ڕێگا ئەوەیە کە بە ئیمان و چاکەکاری ژیان بەسەر ببەین و لە جەنگی ڕاستی و بەرگری لە دین و وڵات تێکۆشان بکەین، چونکە خوا بەڵێنی سەرکەوتن و ڕەحمەتی بە کەسانی باوەڕدار و چاکەکار داوە. واز لە ترس و دڵەڕاوکێ بهێنن و پشت بە خوا ببەستن، چونکە هەر کەس پشت بە خوا ببەستێت، خوا بەسە بۆی.
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلۡفِرَارُ إِن فَرَرۡتُم مِّنَ ٱلۡمَوۡتِ أَوِ ٱلۡقَتۡلِ وَإِذًا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا ١٦
پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 14-18 — سوڕەتی ئه‌حزاب
14 وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِم مِّنْ أَقْطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُوا الْفِتْنَةَ لَآتَوْهَا وَمَا تَلَبَّثُوا بِهَا إِلَّا يَسِيرًا
خۆ ئه‌گه‌ر له‌شکری دوژمنان له‌چوارلای یثریبه‌و ه‌بچونایه‌ته سه‌ریان، له‌وه‌و دوا داوای جه‌نگیان لێبکرایه دژی موسوڵمانان، ئه‌وه‌ده‌چوون به‌ده‌مییه‌وه، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت وه‌ڵامه‌که‌یان دوانه‌ده‌خست.
15 وَلَقَدْ كَانُوا عَاهَدُوا اللَّهَ مِن قَبْلُ لَا يُوَلُّونَ الْأَدْبَارَ ۚ وَكَانَ عَهْدُ اللَّهِ مَسْئُولًا
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی زووتر ئه‌وانه په‌یمانیان به‌خوای گه‌وره دابوو پشت هه‌ڵنه‌که‌نن له‌کاتی به‌ره‌نگاری دوژمن‌دا، بێگومان به‌ڵێنێك به‌خوا درابێت لێی ده‌پرسرێته‌وه.
16 قُل لَّن يَنفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ وَإِذًا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا
پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه.
17 قُلْ مَن ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُم مِّنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً ۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا
پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.
18 ۞ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَالْقَائِلِينَ لِإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ۖ وَلَا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا
به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست ده‌که‌ن له‌ئێوه، ئه‌وانه‌ی به براکانیان ده‌ڵێن وه‌رن بۆ لای ئێمه، (خۆتان بدزنه‌وه له سوپای ئیمانداران)، ئه‌وانه ته‌نها که‌م نه‌بێت خۆیان ناخه‌نه ناو تاڵوکه‌ی جه‌نگه‌وه.
وه‌رگێڕان — ئه‌حزاب 16 سوڕەتی ئه‌حزاب ئایه‌ت 16 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن،…
سوڕەتی ئایه‌ت 16/73 — سوڕەتی ئه‌حزاب الأحزاب (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌حزاب گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌حزاب وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌حزاب mp3, سوڕەتی ئه‌حزاب pdf. ئایه‌ت 14–18. به کوردی: فارسی.