Maa kaana `alan nabiyyyi min harajin feemaa faradal laahu lahoo sunnatal laahi fil lazeena khalaw min qabl; wa kaana amrul laahi qadaram maqdooraa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ک له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نیه له به‌رانبه‌ر کارێکه‌وه که خوا خستوویه‌ته سه‌رشانی، (وه ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه) به‌رنامه‌ی خوایه‌و له پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه پێشووه‌کانیشدا ڕوه‌یداوه (که عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ڕاستکردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریه‌کانیشیان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی خوا سازدراوه)، به‌رده‌وامیش فه‌رمانه‌کانی خوا به‌وردی و ڕێکوپێکی ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
🌐 Additional reference in فارسی
🌐 فارسی
بر پيامبر در انجام دادن آنچه خدا بر او مقرر كرده است حرجى نيست، همچنان كه خدا براى پيامبران پيشين نيز چنين سنتى نهاده بود و فرمان خدا فرمانى است بىهيچ زياده و نقصان.
تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) کاتێ به‌و که‌سه‌ی که (زید) ه‌و خوا نیعمه‌تی ئیمانی پێبه‌خشیوه، تۆش نیعمه‌تی ئازادیی و په‌روه‌رده‌ت له نزیکی خۆته‌وه پێداوه ده‌ڵێت: هاوسه‌ری خۆت بهێڵه‌ره‌وه لای خۆت که (زه‌ینه‌ب)ه، له خوا بترسه‌و (ته‌ڵاقی مه‌ده)، وه شتێک له دڵ و ده‌روونی خۆتدا ده‌شاریته‌وه که خوا ده‌یه‌وێت ئاشکرای بکات، له خه‌ڵکی ده‌ترسیت، (له‌به‌ر ئه‌وه) کاتێ که زه‌ید خواستی و بوو به هاوسه‌ری (پاشان ڕێک نه‌که‌وتن و جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق که‌وه‌ته نێوانیان)، ئێمه (زه‌ینه‌ب)مان له تۆ ماره‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جێپێلێژبوون و دڵته‌نگییه‌ک بۆ ئیمانداران دروست نه‌بێت، له هێنانی هاوسه‌رانی به‌ناو کوڕیان کاتێک که پێشتر هاوسه‌رو حه‌ڵالیان بوون، فه‌رمانی خواش ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌وانه‌ی که په‌یامه‌کانی خوا ده‌گه‌یه‌نن، وه له‌و ده‌ترسن و جگه له‌و له هێچ که‌سی تر ناترسن، خوا خۆی به‌سه که پاداشتی (چاکه‌کاران بداته‌وه‌و له بێ باوه‌ڕانیش بپرسێته‌وه).
SurahQuran.com was founded as a humble effort to serve the Noble Book and the pure Sunnah, to invite people to Allah, and to make the religious sciences accessible according to the methodology of the Quran and Sunnah. We praise and thank Allah for His grace, and we ask Him to accept our work and make it sincere for His noble Face.