وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ ٩٩
🔤 Transliteration
Wa laqad anzalnaaa ilaika Aayaatim baiyinaatinw wa maa yakfuru bihaaa illal faasiqoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان.
🌐 Additional reference in فارسی
واتە‌ی وشە‌کان: ئایات : بەڵگە و نیشانە ڕوونەکان.بَیِّنات : ڕوون و ئاشکرا، بەڵگە ڕوونەکان.فاسقون : ئەوانەی لە گەڕەک و فەرمانی خوا دەرچوون و سەرپێچی دەکەن.تەفسیر: سوێند بە خوا، ئەی پێغەمبەر ﷺ، ئێمە بۆ تۆ نیشانە و بەڵگە ڕوون و ئاشکراکانمان دابەزاندووە، کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتی تۆ و دروستی ئەو شتەی کە لەگەڵیدا هاتووی. ئەو ئایاتانە ڕوونن و هیچ گومانێکیان تێدا نییە، بەڵام هەرکەسێک بەو ئایاتانە بێباوەڕ بێت و نکۆڵی لێیان بکات، ئەوە تەنها ئەو کەسانەن کە لە گەڕەک و فەرمانی خوا دەرچوون و گوناهبارن، چونکە ئەو بەڵگانە زۆر ڕوون و ئاشکران و هیچ کەسێک نکۆڵی لێیان ناکات بەڵام ئەو کەسەی کە دڵی خراپە و لە ڕاستی دەرچووە.
ئەی موسڵمانان! ئەم ئایاتە مژدەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە، چونکە خوای گەورە بەڵگە ڕوونەکانی بۆ ئێمە ناردووە تا ڕێگای ڕاست ببینین و گومانمان نەبێت. بەڵام ئەو کەسانەی کە بەم ئایاتانە بێباوەڕ دەبن، تەنها ئەو کەسانەن کە لە دینەکەی خوا دەرچوون و خۆیان لە ڕەحمەتی خوا دوور خستووە. جا با ئێمە سوپاسگوزاری خوا بین و بەو ئایاتانە باوەڕ بهێنین و بەپێی ئەوانە کار بکەین، تا لەو کەسانە نەبین کە خوا لە ڕەحمەتی خۆی بێهیوا کردوون.
وَلَقَدۡ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٍۖ وَمَا يَكۡفُرُ بِهَآ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقُونَ ٩٩
سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 97-101 — سوڕەتی به‌قهره
97 قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّهِ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جوبره‌ئیله، (با بزانێت) كه هه‌ر ئه‌و جوبره‌ئیله به فه‌رمانی خوا ئه‌و قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵت كه كتێبه پێشووه‌كان به‌ڕاست داده‌نێت و ڕێنموویی (بۆ چاكه) ده‌كات و مژده به‌خشیشه به ئیمانداران.
98 مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللَّهَ عَدُوٌّ لِّلْكَافِرِينَ
ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمن بێت به خوا‌و فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌ت جوبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گه‌وره دوژمنی كافرو بێباوه‌ڕانه.
99 وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ
سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان.
100 أَوَكُلَّمَا عَاهَدُوا عَهْدًا نَّبَذَهُ فَرِيقٌ مِّنْهُم ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت (له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو موسوڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن (ڕێز‌و قه‌دری په‌یمان و ئیمان ناگرن).
101 وَلَمَّا جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌ مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ كِتَابَ اللَّهِ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).
وه‌رگێڕان — به‌قهره 99 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 99 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ…
سوڕەتی ئایه‌ت 99/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 97–101. به کوردی: فارسی.