وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ٨٩
🔤 Transliteration
Wa Zakariyyaaa iz naadaa Rabbahoo Rabbi laa tazarnee fardanw wa Anta khairul waariseen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
🌐 Additional reference in فارسی
معاني الكلمات: فَرْدًا : بێ منداڵ و بێ نەوە، تەنیا و بێ جێ‌نشین.الْوَارِثِينَ : ئەو کەسانەی کە دوای مردنی کەسێک دەبنە میراتگر و جێنشینی ئەو.تەفسیر: ئەی پێغەمبەری خوا! باسی زەکەریای بەندەی چاکی خوا بکە، کاتێک لە پیریدا هاواری بۆ پەروەردگاری کرد و دوعای لێکرد، چونکە بینی کە تەمەنی گەیشتووە و منداڵی نییە، ترسا کە دوای خۆی کەسێکی نەبێت کە دینەکەی و ئاینەکەی خوا بەردەوام بکات و جێنشینی بێت. بە دەم نزا‌و پاڕانەوەوە گوتی: "پەروەردگارم! تەنیا مەهێڵە بێ منداڵ و بێ جێ‌نشین، چونکە تۆ چاکترینی میراتگرانی، تۆ ئەو کەسەی کە هەرگیز نامریت و هەمیشە ماوی و بەردەوامیت، بۆیە داوات لێدەکەم کە منداڵێکم پێ ببەخشیت کە دوای من ببێتە جێ‌نشین و خێر بگەیەنێتە خەڵکی.
ئەی موسڵمانان! سەیری ئەم پێغەمبەرە پیرە بکەن، چۆن بە هیواوە دەستی بۆ لای خوای گەورە بەرزکردەوە و لە ناخی دڵەوە پاڕایەوە، خوای میهرەبانیش دوعاکەی وەڵام دایەوە و یەحیای پێ بەخشی. ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە کە خوا بەرامبەر بە بەندە چاکەکانی وەفادارە و نزایان بەفیڕۆ نادات. کەواتە ئێمەش با فێری ئەم پێغەمبەرە بین، کە هەرگیز لە ڕەحمەتی خوا نا‌ئومێد نەبین و هەمیشە بە دڵنیاییەوە داوای لێبکەین، چونکە خوا بیستی دوعاکەرانە و وەڵامدەرەوەی پاڕانەوەکانە. ئەی بەندە! تۆش وەک زەکەریا دەست بەرز بکەوە بۆ لای خوا و لە هەموو بارودۆخێکدا پەنا ببە بۆ لای، چونکە خوا نزیکە لە بەندەکانی و بە دەنگدەری دوعاکان دەزانێت.
وَزَكَرِيَّآ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرۡنِي فَرۡدًا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡوَٰرِثِينَ ٨٩
یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 87-91 — سوڕەتی ئه‌نبیا
87 وَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێک به توڕه‌یی‌یه‌وه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).
88 فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنجِي الْمُؤْمِنِينَ
ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن).
89 وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ
یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.
90 فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ۖ وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ
ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کرد‌و (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورج‌و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه.
91 وَالَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَاهَا وَابْنَهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ
یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
وه‌رگێڕان — ئه‌نبیا 89 سوڕەتی ئه‌نبیا ئایه‌ت 89 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و…
سوڕەتی ئایه‌ت 89/112 — سوڕەتی ئه‌نبیا الأنبياء (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌نبیا گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌نبیا وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌نبیا mp3, سوڕەتی ئه‌نبیا pdf. ئایه‌ت 87–91. به کوردی: فارسی.