يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا ٧٠
🔤 Transliteration
Yaaa aiyuhal lazeena aamanut taqul laaha wa qooloo qawlan sadeedaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.
🌐 Additional reference in فارسی
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان هێناوە بە خوا و پێغەمبەرەکەی و کردەوەتان بە شەریعەتەکەی کردووە، لە خوا بترسن و پارێزکار بن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بە هەموو حاڵ و بارێک‌دا قسەی ڕاست و دروست بکەن کە لە درۆ و بەتاڵی پاک بێتەوە.
واتە: قسەیەک بکەن ڕاست و ڕەوان بێت، لەگەڵ ڕاستیدا بگونجێت، خاوێن بێت لە درۆ و فێڵ و خوارکردنەوەی خەڵکی. چونکە قسەی ڕاست و دروست ڕێگای ڕزگاری و سەربەرزییە لە دونیادا و ڕزگارییە لە سزای قیامەتدا.
ئەی باوەڕداران! بزانن کە قسەکردن بە قسەی ڕاست و دروست، نیشانەی باوەڕی ڕاستەقینەیە و هۆکاری چاککردنی کردەوەکانتانە. خوای گەورە فەرمانی پێکردوون کە لە هەموو کاروبارەکانتاندا ڕاستگۆ بن، چونکە ڕاستگۆیی ڕێگای بەهەشتە و درۆ ڕێگای دۆزەخە. جا با قسەکانتان هەمیشە ڕاست و دروست بن، بەو شێوەیە خوا کردەوەکانتان چاک دەکات و گوناهەکانتان دەبەخشێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَقُولُواْ قَوۡلًا سَدِيدًا ٧٠
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 68-72 — سوڕەتی ئه‌حزاب
68 رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا
په‌روه‌ردگارا: دووبه‌رابه‌رو دوو جه‌ندابه سزای ئه‌وان بده‌و نه‌فرینێکی زۆر بێئه‌ندازه‌یان لێ بکه.
69 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا ۚ وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهًا
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) خوای گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای خوا زۆر به‌ڕێزو ئازیزه.
70 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.
71 يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا
(ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.
72 إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا
ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).
وه‌رگێڕان — ئه‌حزاب 70 سوڕەتی ئه‌حزاب ئایه‌ت 70 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه…
سوڕەتی ئایه‌ت 70/73 — سوڕەتی ئه‌حزاب الأحزاب (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌حزاب گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌حزاب وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌حزاب mp3, سوڕەتی ئه‌حزاب pdf. ئایه‌ت 68–72. به کوردی: فارسی.