فوسلات · 23/54
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی فوسلات
وَذَٰلِكُمْ ظَنُّكُمُ الَّذِي ظَنَنتُم بِرَبِّكُمْ أَرْدَاكُمْ فَأَصْبَحْتُم مِّنَ الْخَاسِرِينَ ۝٢٣
Wa zaalikum zannukumul lazee zanantum bi-Rabbikum ardaakum fa asbahtum minal khaasireen
📖 به‌ کوردی
ئا ئه‌وه‌بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان که بووتان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان؛ ئێستا بوو به‌هۆی داخزان وتیاچوونتان و به‌وهۆیه‌وه چوونه ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌.

🎧 گوێت لێبگرە


📜 ئایه‌ت 21-25 — سوڕەتی فوسلات

21وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا ۖ قَالُوا أَنطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنطَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
ئه‌وسا به‌غه‌مباریه‌وه به‌پێستی خۆیان ده‌ڵێن: بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌رداین خۆ زه‌ره‌رتانه‌؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، ئه‌و خوایه ئێمه‌ی هێناوه‌ته گوفتار که ده‌توانێت هه‌موو شتێک بهێنێته قسه و گفتوگۆ، هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆخوا چو‌نکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه‌، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه‌!).
22وَمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَن يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَا أَبْصَارُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ وَلَٰكِن ظَنَنتُمْ أَنَّ اللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًا مِّمَّا تَعْمَلُونَ
ئێوه کاتی خۆی ئه‌ونده غه‌ڕڕا بوون، گوناهو تاوانه‌کانتان نه‌ده‌‌شارده‌وه‌، چونکه مه‌ترسیتان نه‌بوو که گوێتان و چاوتان و پێستتان شایه‌تیتان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام گومانتان وابوو که به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگادار نیه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
23وَذَٰلِكُمْ ظَنُّكُمُ الَّذِي ظَنَنتُم بِرَبِّكُمْ أَرْدَاكُمْ فَأَصْبَحْتُم مِّنَ الْخَاسِرِينَ
ئا ئه‌وه‌بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان که بووتان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان؛ ئێستا بوو به‌هۆی داخزان وتیاچوونتان و به‌وهۆیه‌وه چوونه ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌.
24فَإِن يَصْبِرُوا فَالنَّارُ مَثْوًى لَّهُمْ ۖ وَإِن يَسْتَعْتِبُوا فَمَا هُم مِّنَ الْمُعْتَبِينَ
جا ئه‌گه‌ر به‌ناچاری خۆگری بنوێنن، ئه‌وه ئاگر جێگه‌یانه‌، ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن و چاوپۆشی بکه‌ن چاوپۆشیان لێناکرێت و داوایان لێوه‌رناگیرێت.
25۞ وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَاءَ فَزَيَّنُوا لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ
ئه‌وانه به‌هۆی تاوان و سه‌رکه‌شیانه‌وه که‌سانێکمان کرده هاوه‌ڵیان که کاروکرده‌وه‌ی ڕابردوو داهوتوویان بۆ بڕازێننه‌وه، تا سه‌رئه‌نجام بڕیاری تۆڵه ئه‌مانیشی گرته‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵانی پێش ئه‌مان له په‌ری و ئینسانه‌کان، به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موویان زه‌ره‌رمه‌ند و دۆڕاون.
فوسلاتپێڕست
54ئایه‌ت
MeccanRevelation
23ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — فوسلات 23

سوڕەتی فوسلات ئایه‌ت 23 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئا ئه‌وه‌بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان که بووتان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان؛ ئێستا بوو…

سوڕەتی ئایه‌ت 23/54 — سوڕەتی فوسلات فصلت (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی فوسلات گوێت لێبگرە, سوڕەتی فوسلات وه‌رگێڕان, سوڕەتی فوسلات mp3, سوڕەتی فوسلات pdf. ئایه‌ت 21–25. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Monday, September 7, 2026

Don't forget us in your sincere prayers