ئه‌عراف · 177/206
وه‌رگێڕان دەنگکردن — ئه‌عراف
سَاءَ مَثَلًا الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ ۝١٧٧
Saaa`a masalanil qawmul lazeena kazzaboo bi Aayaatinaa wa anfusahum kaanoo yazlimoon
📖 به‌ کوردی
ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه‌، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.

🎧 گوێت لێبگرە


📜 ئایه‌ت 175-179 — ئه‌عراف

175وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه‌.
176وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ۚ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه‌) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه‌، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه‌.
177سَاءَ مَثَلًا الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ
ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه‌، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
178مَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ
ئه‌وه‌ی خوا ڕێنموویی بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێنموویی وه‌رگره‌، ئه‌وه‌ش که‌گومڕای بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن.
179وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَا ۚ أُولَٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ
سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه‌، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق.
ئه‌عرافپێڕست
206ئایه‌ت
MeccanRevelation
177ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ئه‌عراف 177

سووره‌تی ئه‌عراف ئایه‌ت 177 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و…

سووره‌تی ئایه‌ت 177/206 — ئه‌عراف الأعراف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: ئه‌عراف گوێت لێبگرە, ئه‌عراف وه‌رگێڕان, ئه‌عراف mp3, ئه‌عراف pdf. ئایه‌ت 175–179. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers