ئه‌نفال · 27/75
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی ئه‌نفال
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ۝٢٧
Yaaa aiyuhal lazeena aamanoo laa takhoonal laaha war Rasoola wa takhoonooo amaanaatikum wa antum ta`lamoon
📖 به‌ کوردی
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته‌).

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بە خوا و پەیامبەرەکەی و بە شەریعەتەکەی کاری کردووە، خیانەت مەکەن بەرامبەر بە خوا و پەیامبەرەکەی بە وازھێنان لەو شتانەی کە خوا لەسەرتان واجبی کردووە و کردنی ئەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، وە خیانەت مەکەن لەو ئەمانەتانەی کە خوا بەدەستەوە داونێ (وەک دین و شەریعەت و ماڵ و ناموس و نهێنییەکان)، لە کاتێکدا کە دەزانن خیانەت کردارێکی زۆر خراپ و قەبیحە و سزای گەورەی لەسەرە.

ئەی باوەڕداران! وەفادار بن بە پەیمانی خوا و پەیامبەرەکەی، چونکە ئیمان و باوەڕتان پێویستی بەوە هەیە کە ڕاستگۆ و دڵسۆز بن لە هەموو کاروبارەکانتاندا. خیانەت کردن لە ئەمانەتەکان، نیشانەی لاوازی ئیمان و دوورکەوتنەوەیە لە ڕەحمەتی خوای میهرەبان. بزانن کە خوای گەورە چاودێری هەموو کردارەکانتانە و هەموو شتێک لەلای ئەو تۆمار دەکرێت، جا باشترین شت بۆ ئێوە ئەوەیە کە لە خیانەت بەدوور بن و بە دڵسۆزی و ئەمانەتداری ناسراو بن، تا لە دنیا و قیامەتدا سەربکەون و ڕزگار بن.



📜 ئایه‌ت 25-29 — سوڕەتی ئه‌نفال

25وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ
هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌.
26وَاذْكُرُوا إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).
27يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته‌).
28وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ اللَّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ
هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆرو بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).
29يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه‌) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه‌)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره‌.
ئه‌نفالپێڕست
75ئایه‌ت
MedinanRevelation
27ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ئه‌نفال 27

سوڕەتی ئه‌نفال ئایه‌ت 27 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى…

سوڕەتی ئایه‌ت 27/75 — سوڕەتی ئه‌نفال الأنفال (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌نفال گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌نفال وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌نفال mp3, سوڕەتی ئه‌نفال pdf. ئایه‌ت 25–29. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Monday, September 7, 2026

Don't forget us in your sincere prayers