یوسف · 16/111
وه‌رگێڕان دەنگکردن — یوسف
وَجَاءُوا أَبَاهُمْ عِشَاءً يَبْكُونَ ۝١٦
Wa jaaa`ooo abaahum `ishaaa `any yabkoon
📖 به‌ کوردی
پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان ده‌گریان.

🎧 گوێت لێبگرە


📜 ئایه‌ت 14-18 — یوسف

14قَالُوا لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَّخَاسِرُونَ
کوڕه‌کان وتیان: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگه‌که بیخوات، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی ئه‌وکاته ئێمه خه‌ساره‌تمه‌ندین (زه‌ره‌رمان له خۆمانداوه و شه‌رمه‌زاری لای تۆ ده‌بین).
15فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
جا کاتێك (سه‌ره‌‌نجام باوکیان ڕازی کردو) یوسفیان بردو هه‌موو هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که بیخه‌ینه ناو تاریکای بیره‌که‌وه‌، له‌و کاته‌دا نیگامان بۆ نارد که‌: هه‌واڵی ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌ئاینده‌دا به براکانت ده‌ده‌یت، کاتێك ئه‌وان ئاگایان له خۆیان نابێت و له بیریان چۆته‌وه و هه‌ستی پێناکه‌ن.
16وَجَاءُوا أَبَاهُمْ عِشَاءً يَبْكُونَ
پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان ده‌گریان.
17قَالُوا يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ ۖ وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ
وتیان ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان: به‌ڕاستی ئێمه ڕۆشتین پێشبڕکێمان ده‌کردو یوسفمان لای که‌ل و په‌له‌که‌مان به‌جێ هێشت، ئه‌وسا گورگه‌که په‌لاماری داو خواردی، به‌ڵام تۆ هه‌میشه بڕوامان پێناکه‌یت ئه‌گه‌رچی ئێمه ڕاستگۆش بین....
18وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ
براکانیشی هاتن به‌هه‌ندێ خوێنی ساخته‌وه که به‌سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئه‌ویش وتی: نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئه‌م کاره‌تان سازداوه‌، جا چارم ته‌نها خۆگریی و ئارام گرتنه به‌جوانترین شێوه‌، هه‌ر خواش داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن.
یوسفپێڕست
111ئایه‌ت
MeccanRevelation
16ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — یوسف 16

سووره‌تی یوسف ئایه‌ت 16 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان ده‌گریان.

سووره‌تی ئایه‌ت 16/111 — یوسف يوسف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: یوسف گوێت لێبگرە, یوسف وه‌رگێڕان, یوسف mp3, یوسف pdf. ئایه‌ت 14–18. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, August 18, 2026

Don't forget us in your sincere prayers