وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ ٢٠
🔤 Transliteration
Wa maa zaalika `alal laahi bi `azeez
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه.
🌐 Additional reference in فارسی
📜 ئایه‌ت 18-22 — سوڕەتی ئیبراهیم
18مَّثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا عَلَىٰ شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ
نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره.
19أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ
ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه له‌ناوده‌بات و ناتانهێڵێت و که‌سانی تازه ده‌هێنێته کایه‌وه.
20وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ
ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه.
21وَبَرَزُوا لِلَّهِ جَمِيعًا فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ اللَّهِ مِن شَيْءٍ ۚ قَالُوا لَوْ هَدَانَا اللَّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ ۖ سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍ
(ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه، هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه.
22وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلَّا أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي ۖ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنفُسَكُم ۖ مَّا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنتُم بِمُصْرِخِيَّ ۖ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ ۗ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
(کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆ‌و نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه، بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.
وه‌رگێڕان — ئیبراهیم 20
سوڕەتی ئیبراهیم ئایه‌ت 20 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران…
سوڕەتی ئایه‌ت 20/52 — سوڕەتی ئیبراهیم إبراهيم (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئیبراهیم گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئیبراهیم وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئیبراهیم mp3, سوڕەتی ئیبراهیم pdf. ئایه‌ت 18–22. به کوردی: فارسی.