به‌قهره · 122/286
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی به‌قهره
يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ ۝١٢٢
Yaa Baneee Israaa`eelaz-kuroo ni`matiyal lateee an`amtu `alaikum wa annee faddaltukum `alal `aalameen
📖 به‌ کوردی
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

واتە هەندێک وشە:

  • بنى إسرائيل: نەوەى یەعقوبى پێغەمبەر (علیه السلام).
  • نعمتی: نیعمەت و بەهرەمەندییەکانم.
  • فضلتكم: ڕێز و پلەى بەرزم دایە ئێوە بەسەر خەڵکیدا.
  • العالمین: خەڵکى سەردەمى خۆتان.

تەفسیر:

ئەی نەوەکانى یەعقوبى پێغەمبەر! ئەو نیعمەت و بەهرەمەندییانەتان بەبیر بێتەوە کە من پێم بەخشیون، وەک ڕزگارکردنتان لە دەستى فیرعەون و دەستەى ستەمکارى، دابەزاندنى مەن و سەلوا (خواردنى ئاسمانى) بۆتان لە چۆڵەوانیدا، و کردنەوەى ڕێگا بۆتان لەناو دەریادا.

هەروەها ئەو ڕێز و پلە بەرزەی کە پێم دایە ئێوە لە سەردەمى خۆتاندا، بەوەى کە زۆرترین پێغەمبەرانتان لە ناوەدا هەبوو، و کتێبە ئاسمانییەکانتان بۆ دابەزێنرا، وەک تەورات و زەبوور، و پاشایەتی و دەسەڵاتیشم پێ بەخشیون.

ئەی موسڵمانان! ئێوەش ئەم نیعمەتە گەورەیەتان لەبیر بێت، کە خواى گەورە ئەم ئاینە پیرۆزەى بۆ ناردوون و ڕێگاى ڕاستى پیشانداون، بۆ ئەوەى بەو باوەڕە ڕزگارى بەدەست بهێنن و بەرەو خۆشەویستى خوا نزیک ببنەوە. جا با ئەم بیرهێنانەوەتان هۆکاربێت بۆ سوپاسگوزارى و ملکەچى بەرامبەر بە خواى گەورە، و با هەر یەکێک لە ئێوە هەوڵبدات لە ڕێگاى چاکە و خواپەرستیدا بەردەوام بێت، تا شایستەى نیعمەتە بێکۆتاکانى خوا بێت لە دونیادا و لە قیامەتدا.



📜 ئایه‌ت 120-124 — سوڕەتی به‌قهره

120وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ
هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه‌، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.
121الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ أُولَٰئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.
122يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.
123وَاتَّقُوا يَوْمًا لَّا تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَاعَةٌ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن...
124۞ وَإِذِ ابْتَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ
(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه‌) په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێك، ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی (كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی، ئیبراهیم وتی: حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن، خوا فه‌رمووی: په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن)
به‌قهرهپێڕست
286ئایه‌ت
MedinanRevelation
122ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — به‌قهره 122

سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 122 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا…

سوڕەتی ئایه‌ت 122/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 120–124. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Monday, September 7, 2026

Don't forget us in your sincere prayers