قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ٣٦
🔤 Transliteration
Qul inna Rabbee yabsutur rizqa limai yashaaa`u wa yaqdiru wa laakinna aksaran naasi laa ya`lamoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
(پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتا ووشەکان: يَبْسُطُ : فراوان دەکات و فراوانی پێدەدات.الرِّزْق : ڕۆزی و بەهرە و دەستکەوت.وَيَقْدِرُ : تەنگ دەکات و کەمی پێدەدات.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی موحەممەد ﷺ، بەو کەسانە بڵێ کە شانازی بە دەوڵەمەندی و سامانەوە دەکەن و وا دەزانن کە ئەمە نیشانەی ڕەزامەندی خوایە لەسەریان: بەڕاستی پەروەردگارم ڕۆزی فراوان دەکات بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت، و تەنگی دەکات بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت. ئەمەش بە مەبەستی تاقیکردنەوەیە، نەک لەبەر ئەوەی خوا کەسێکی خۆشبوێت یان ڕقی لێبێت. جا هەندێک جار دەوڵەمەندی بە کەسانی خراپ دەدات بۆ ئەوەی زیاتر یاخی ببن و سزاکەیان گەورەتر بێت، و هەندێک جار هەژاری بە کەسانی چاک دەدات بۆ ئەوەی پلەیان بەرز بکاتەوە و ئەجرەکەیان زیاد بکات. بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم حیکمەتە نازانن و وا دەزانن کە دەوڵەمەندی نیشانەی ڕەزامەندی خوایە و هەژاری نیشانەی تووڕەیی خوایە، لەبەر ئەوە بیروباوەڕی هەڵەیان هەیە.
ئەی خوشک و برای ئازیز، ئەم ئایەتە فێرمان دەکات کە پێویستە باوەڕمان بە قەزاو قەدەری خوا هەبێت و لە هەر بارودۆخێکدا ڕازی بین بە بڕیاری خوا. دەوڵەمەندی یان هەژاری نیشانەی ڕەزامەندی یان تووڕەیی خوا نییە، بەڵکو هەردووکیان تاقیکردنەوەن. جا با لە کاتی دەوڵەمەندیدا سوپاسگوزار بین و لە کاتی هەژاریدا خۆگر بین، چونکە خوای گەورە دانایە و هیچ کارێک بەبێ حیکمەت ناکات. ئەم بیروباوەڕە دڵی ئارام دەکات و دڵنیایی دەدات بە مرۆڤ کە هەرچی لەلای خواوەیە باشە بۆی، جا با هەمیشە داواکار و پاڵپشت بە خوا بین و لە مەکر و فێڵی دنیا بێ‌دار بین.
قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٦
(پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 34-38 — سوڕەتی سه‌با
34 وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ كَافِرُونَ
(ئێمه) بۆ هه‌ر شوێنێك (پێغه‌مبه‌رێکی) بێدارخه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه، خۆشگوزه‌رانان نه‌یانووتبێ: ئێمه بڕوامان به‌م (بیروباوه‌ڕه) نیه که به‌ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه!!.
35 وَقَالُوا نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
هه‌روه‌ها وتوویانه: ئێمه سامان و نه‌وه‌ی زۆرترمان هه‌یه (له‌ئیمانداران، دیاره که خوا ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت!!)، ئێمه (له قیامه‌تدا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه نادرێین!!.
36 قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
(پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.
37 وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُم بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰ إِلَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آمِنُونَ
(له‌ڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نه‌وه‌تان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌تان له ئێمه، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجامده‌ده‌ن (ئه‌وانه نزیکن له ئێمه‌وه‌و ڕێزیان لای ئێمه هه‌یه) ئا ئه‌وانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ره به‌هۆی کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له کۆشك و ته‌لاره‌کانی (به‌هه‌شتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
38 وَالَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ فِي الْعَذَابِ مُحْضَرُونَ
ئه‌وانه‌س که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن (تا به‌ربه‌ست بخه‌نه ڕێی) ئایه‌ته‌کان ئێمه، ئا ئه‌وانه بۆ ناو سزا‌و ئازار ڕاپێچ ده‌کرێن.
وه‌رگێڕان — سه‌با 36 سوڕەتی سه‌با ئایه‌ت 36 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : (پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه،…
سوڕەتی ئایه‌ت 36/54 — سوڕەتی سه‌با سبأ (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی سه‌با گوێت لێبگرە, سوڕەتی سه‌با وه‌رگێڕان, سوڕەتی سه‌با mp3, سوڕەتی سه‌با pdf. ئایه‌ت 34–38. به کوردی: فارسی.