رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ ١٥
🔤 Transliteration
Rafee`ud darajaati zul `Arshi yulqir rooha min amrihee `alaa mai yashaaa`u min `ibaadihee liyunzira yawmat talaaq
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..).
🌐 Additional reference in فارسی
ووشەكان: ڕەفیعود دەرەجات : بەرزكەرەوەی پلەوپایەكان.ذو العرش : خاوەنی عەرشی گەورە.یُلقی الروح : وەحی دەنێرێتە خوارەوە.یوم التلاق : ڕۆژی قیامەت، كە خەڵكی یەكتر دەبینن.تەفسیر: خوای گەورە بەرزە و پلەوپایەكانی بەرزترن لە هەموو بوونەوەران، ئەو خاوەنی عەرشی گەورەیە و فەرمانڕەوای هەموو شتێكە. لە ڕەحمەتی بێسنووری خۆیەوە وەحی دەنێرێتە خوارەوە بۆ ئەو بەندانەی كە خۆی هەڵیاندەبژێرێت، وەك پێغەمبەران و نێردراوەكان. ئەم وەحییە وەك ڕۆحێكە بۆ دڵەكان، چونكە دڵەكان بە وەحی دەژین و ڕووناك دەبنەوە، هەروەك لەش بە ڕۆح دەژیت.
ئەم وەحییە بۆ ئەوە دێتە خوارەوە كە پێغەمبەران خەڵكی لە ڕۆژی قیامەت بترسێنن و ئاگاداریان بكەنەوە؛ ئەو ڕۆژەی كە هەموو خەڵكی لە سەرەتاوە تا كۆتایی كۆدەبنەوە و یەكتر دەبینن. ئەو ڕۆژەی كە هەموو كەس لە كردەوەكانی خۆی دەپرسێتەوە.
ئەی بەندەی خوا! ئەم ئایەتە مژدەیەكی گەورەیە بۆ تۆ، چونكە خوای گەورە بە ڕەحمەتی خۆی وەحی و ڕێنمونی ناردووە بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستیت نیشان بدات و لە سزای ئەو ڕۆژەی ترسناكت بپارێزێت. كەواتە دەبێت سوپاسگوزاری ئەم نازە بكەیت و بەو ڕێنمونییە ڕەفتار بكەیت، تا لەو ڕۆژەدا بە سەلامەتی بیت و بەهەشتی بەرینی خوای گەورە بەدەست بهێنیت.
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلۡعَرۡشِ يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ ١٥
ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..).
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 13-17 — سوڕەتی غافیر
13 هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ رِزْقًا ۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ
ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته.
14 فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ
که‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.
15 رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ
ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..).
16 يَوْمَ هُم بَارِزُونَ ۖ لَا يَخْفَىٰ عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ ۚ لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ۖ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ
ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره.
17 الْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ۚ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ
ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای).
وه‌رگێڕان — غافیر 15 سوڕەتی غافیر ئایه‌ت 15 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی…
سوڕەتی ئایه‌ت 15/85 — سوڕەتی غافیر غافر (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی غافیر گوێت لێبگرە, سوڕەتی غافیر وه‌رگێڕان, سوڕەتی غافیر mp3, سوڕەتی غافیر pdf. ئایه‌ت 13–17. به کوردی: فارسی.