مائیده · 90/120
وه‌رگێڕان دەنگکردن — مائیده
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ٩٠
Transliteration
yaaa aiyuhal lazeena aamanooo innamal khamru walmaisiru wal ansaabu wal azlaamu rijsum min `amalish shaitaani fajtaniboohu la`al lakum tuflihoon
وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
Additional reference in فارسی
🎧 گوێت لێبگرە
📜 ئایه‌ت 88-92 — مائیده
88وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُؤْمِنُونَ
له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حه‌رام بپارێزن).
89لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الْأَيْمَانَ ۖ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیر‌و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
90يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
91إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ
به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادکردنی خوا و ناوه پیرۆزه‌کانی وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به شێنه‌یی، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕ درا به ناو شاری مه‌دینه‌دا که عه‌ره‌ق حه‌رام کراوه، ئه‌وسا ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه و دیزه و هه‌رچی عه‌ره‌قی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).
92وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ
(ئه‌ی ئیمانداران) فه‌رمانبه‌رداری خوا بن، فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه.
مائیدهپێڕست
120ئایه‌ت
MedinanRevelation
90ئایه‌ت
وه‌رگێڕان — مائیده 90
سووره‌تی مائیده ئایه‌ت 90 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی…سووره‌تی ئایه‌ت 90/120 — مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: مائیده گوێت لێبگرە, مائیده وه‌رگێڕان, مائیده mp3, مائیده pdf. ئایه‌ت 88–92. به کوردی: فارسی.
العربية
English
Bahasa Indonesia
Türkçe
Русский
فارسی
Français
اردو
বাংলা
Deutsch
Español
中文
हिन्दी
Português
Italiano
ภาษาไทย
Polski
Nederlands
Shqip
Kiswahili
O'zbek
தமிழ்
Melayu
Bosanski
Soomaali
Azərbaycan
کوردی
한국어
日本語
Svenska
Dansk
Norsk
پښتو
മലയാളം
සිංහල
Tamazight
Hausa
አማርኛ
Български
Тоҷикӣ
Қазақша
Filipino
سنڌي
Yorùbá
Fulfulde
Татарча
ئۇيغۇرچە
Кыргызча
ਪੰਜਾਬੀ
Jawa
తెలుగు
မြန်မာ
ગુજરાતી
Oromo
मराठी
Tiếng Việt
Malagasy
Нохчийн
Wolof
ދިވެހި
ಕನ್ನಡ
Українська
Ελληνικά
ქართული
ខ្មែរ
دری
Qafar af
Maranao
नेपाली
قورئانا پیرۆز
Tuesday, August 18, 2026
Don't forget us in your sincere prayers








