من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟...
ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون.
(له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و مو‌سا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاک‌و پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین).
SurahQuran.com was founded as a humble effort to serve the Noble Book and the pure Sunnah, to invite people to Allah, and to make the religious sciences accessible according to the methodology of the Quran and Sunnah. We praise and thank Allah for His grace, and we ask Him to accept our work and make it sincere for His noble Face.