فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ ٣٦
🔤 Transliteration
Fa azallahumash Shaitaanu `anhaa fa akhrajahumaa mimmaa kaanaa fee wa qulnah bitoo ba`dukum liba`din `aduwwunw wa lakum fil ardi mustaqarrunw wa mataa`un ilaa heen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتایەکانی ئایەت: ﴿فَأَزَلَّهُمَا﴾: بەهۆی وەسوەسەوە لە ڕێگای ڕاست لایاندا و خستنیانە ناو هەڵەوە. ﴿اهْبِطُوا﴾: دابەزن، بەرەو خوارەوە بڕۆن (لە بەرزاییەوە بۆ نزمی ). ﴿مُسْتَقَرٌّ﴾: شوێنی جێگیربوون و مانەوە. ﴿مَتَاعٌ﴾: ڕابواردن و سوودوەرگرتن. ﴿إِلَىٰ حِينٍ﴾: تا کاتێکی دیاریکراو، کە کۆتایی تەمەنیانە. لێکدانەوەی ئایەت: شەیتان بەردەوام وەسوەسەی بۆ ئادەم و حەوا دەکرد و خراپەکەی لە چاویاندا ڕازاندەوە، هەتا توانی بەهۆی خواردنی میوەی ئەو درەختە قەدەغەکراوە بیانخاتە ناو هەڵە و گوناهەوە. ئەمە بووە هۆی ئەوەی لە بەهەشت دەربکرێن، ئەو شوێنەی کە تێیدا لە نیعمەت و خۆشی و ئارامییەکی بێ‌کۆتایی ڕابواردبوون. ئەوسا خوای گەورە فەرمانی دا بە ئادەم و حەوا و شەیتان: دابەزن بۆ سەر زەوی، لەو کاتەوە یەکێکتان دوژمنی یەکێکی ترە. لەم زەویەدا شوێنی مانەوە و جێگیربوونتانی تێدایە، وە هەروەها ڕابواردن و سوودوەرگرتن لە بەرەکەت و خۆراکیەکانی، تا ئەو کاتەی تەمەنتان تەواو دەبێت و ڕۆژی دوایی دێت.
بانگەوازی ڕێنمایی: ئەم ئایەتە وانەیەکی زۆر گرنگمان فێر دەکات: ئەوەی کە شەیتان هەمیشە هەوڵدەدات مرۆڤ لە ڕێگای ڕاست لابەدات و بە وەسوەسە و ڕازاندنەوەی خراپە، بەڵام دەبێت هەمیشە وریا بین و پەنابەرین بە خوای گەورە. هەروەها دەبینین کە هەرچەندە ئادەم و حەوا هەڵەیان کرد، بەڵام خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەریان نەکرد و ڕێگای تەوبەی بۆ کردنەوە. ئەمە دەرگایەکی گەورەی هیوایە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هەڵە دەکەن؛ کەواتە با هەرگیز لە ڕەحمەتی خوا نا‌ئومێد نەبین و بە دڵسۆزی بگەڕێینەوە بۆ لای ئەو. ژیانی ئەم دنیایە تەنها شوێنێکی کاتییە بۆ تاقیکردنەوە، وە ئەگەر ئارام بگرین و گوێڕایەڵی خوا بکەین، ئەوا لە ژیانی داهاتوودا شوێنی مانەوەی هەمیشەییمان لە بەهەشتدا چاوەڕێمان دەکات. با هەموو ڕۆژێک لە خودا بپارێزین و سوپاسی بکەین کە ڕێگای تەوبە و گەڕانەوەی بۆ کردووینەتەوە.
فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ عَنۡهَا فَأَخۡرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِۖ وَقُلۡنَا ٱهۡبِطُواْ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوٌّۖ وَلَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُسۡتَقَرٌّ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍ ٣٦
شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 34-38 — سوڕەتی به‌قهره
34 وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ
كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێز‌و به‌فه‌رمانی خوا، وه‌كو ڕووگه‌یه‌ك) سوژده‌یان برد، جگه ئیبلیس نه‌بێت كه سه‌رپێچی كرد‌و خۆی به گه‌وره‌زانی و خۆی خسته ڕیزی كافره‌كانه‌وه.
35 وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ
ئینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كرا‌و بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه.
36 فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ
شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.
37 فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ
پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه).
38 قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
ئنجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن.
وه‌رگێڕان — به‌قهره 36 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 36 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له…
سوڕەتی ئایه‌ت 36/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 34–38. به کوردی: فارسی.