أُولَٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ ٨٩
🔤 Transliteration
Ulaaa`ikal lazeena aatainaahumul Kitaaba wal hukma wan Nubuwwah; fa iny yakfur bihaa haaa`ulaaa`i faqad wakkalnaa bihaa qawmal laisoo bihaa bikaafireen
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.
🌐 Additional reference in فارسی
واتەكان: الكتاب : ئه‌و په‌یامانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌نبیا دابه‌زیووه، وه‌ک تۆرات و زه‌بوور و ئینجیل و قورئان.الحكم : زانست و تێگه‌یشتن له دین و فه‌رمووده‌کانی خوا.النبوة : وه‌رگرتنی په‌یام و نامه‌ی خوا بۆ گه‌یاندنه خه‌ڵکی.تەفسیر: ئه‌و پێغه‌مبه‌رانانه‌ی که له ئایه‌ته پێشووه‌کاندا باس کران، ئه‌وانه‌ن که ئێمه کتێبه ئاسمانیه‌کانمان پێداون، وه‌ک صحیفه‌کانی ئیبراهیم و تۆراتی مو‌سا و زه‌بووری داود و ئینجیلی عیسا، هه‌روه‌ها زانست و تێگه‌یشتنی ڕاستهمان پێداون له دین و فه‌رمانه‌کانی خوادا، وه پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیون بۆ ڕێنموویی خه‌ڵکی.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌گه‌ر هۆزه‌کانی قوڕه‌یش و کافره‌کانی مه‌ککه باوه‌ڕیان به‌م قورئانه نه‌هێنا و کافر بوون پێی، ئه‌وه خه‌فه‌ت مه‌خۆ، چونکه ئێمه بۆ ئه‌م قورئانه که‌سانێکمان ئاماده کردووه و هه‌ڵمان بژاردوون که باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان پێی هه‌یه و هه‌رگیز کافر نابن پێی، ئه‌وانه مه‌هاجیران و ئه‌نسارانن و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به ڕێکی شوێنیان که‌وتوون ته‌تا ڕۆژی قیامه‌ت. ئه‌وانه به قورئان باوه‌ڕ ده‌که‌ن و به‌پێی ده‌ژین و له به‌رگری کردنی دا کۆشش ده‌که‌ن.
پەیام بۆ ژیان: ئه‌م ئایه‌ته مژده‌یه‌که بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به قورئان هه‌یه و به‌پێی کار ده‌که‌ن، چونکه خوا ده‌فهرموێت: ئه‌گه‌ر هه‌ندێک که‌س ڕوو وه‌ربگێڕن له قورئان، ئه‌وه خوا که‌سانی تر هه‌ڵده‌بژێرێت که باشتر و خۆشه‌ویستترن بۆ ئه‌م دینه. ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له‌و که‌سانه بین که قورئان به‌ڕاستی ده‌پارێزن و به‌پێی ده‌ژین، تا له ڕیزه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا بین که خوا به‌هه‌شتی به‌هه‌شتیان بۆ ئاماده کردووه.
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَۚ فَإِن يَكۡفُرۡ بِهَا هَٰٓؤُلَآءِ فَقَدۡ وَكَّلۡنَا بِهَا قَوۡمًا لَّيۡسُواْ بِهَا بِكَٰفِرِينَ ٨٩
ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 87-91 — سوڕەتی ئه‌نعام
87 وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ۖ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ
هه‌روه‌ها هه‌ندێک له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
88 ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.
89 أُولَٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ
ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.
90 أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ۗ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَالَمِينَ
ئه‌و (ناوبراوانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه.
91 وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِذْ قَالُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍ مِّن شَيْءٍ ۗ قُلْ مَنْ أَنزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاءَ بِهِ مُوسَىٰ نُورًا وَهُدًى لِّلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا ۖ وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُوا أَنتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ ۖ قُلِ اللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ
(جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!
وه‌رگێڕان — ئه‌نعام 89 سوڕەتی ئه‌نعام ئایه‌ت 89 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و…
سوڕەتی ئایه‌ت 89/165 — سوڕەتی ئه‌نعام الأنعام (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ئه‌نعام گوێت لێبگرە, سوڕەتی ئه‌نعام وه‌رگێڕان, سوڕەتی ئه‌نعام mp3, سوڕەتی ئه‌نعام pdf. ئایه‌ت 87–91. به کوردی: فارسی.