ته‌وبه · 96/129
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی ته‌وبه
يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ ۖ فَإِن تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ ۝٩٦
Yahlifoona lakum litardaw `anhum fa in tardaw `anhum fa innal laaha laa yardaa `anil qawmil faasiqeen
📖 به‌ کوردی
هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشییان لێبکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئه‌وه بێگومان خوا له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو ڕازی نابێت.

🎧 گوێت لێبگرە
📜

وه‌رگێڕان — Tafsir

ووشه‌كانى ئایه‌ته‌كه‌:

«يَحْلِفُونَ»: سوێند ده‌خۆن.

«لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ»: بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه لێیان ڕازی بن.

«الْفَاسِقِينَ»: ئه‌وانه‌ى له‌ گوێڕایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌رچوون و تاوانبارن.

ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كه‌:

ئه‌ى ئیمانداران، ئه‌و مونافیقانه‌ى له‌ غه‌زای ته‌بووكدا پشتان هه‌ڵكردووه و نه‌هاتوون بۆ جه‌نگ، ئێسته‌ دێن و به‌ درۆ سوێندی خوا ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه لێیان ڕازی بن و لێیان خۆش ببن و پاساوه‌كانى قبووڵ بكه‌ن. ئه‌وانه به‌م سوێنده‌ درۆیانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌زامه‌ندى ئێوه به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئه‌ى ئیمانداران، وریا بن! ئه‌گه‌ر ئێوه به‌بێ زانینى ڕاستییه‌كه‌ لێیان ڕازی بوون، ئه‌وه‌ ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى ئێوه‌یه‌، به‌ڵام خواى گه‌وره‌ هه‌رگیز لێیان ڕازی نابێت، چونكه ئه‌وانه كه‌سانێكن له‌ گوێڕایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌رچوون و به‌ كوفر و نیفاق و گوناهو تاواندا به‌رده‌وام بوون. ڕه‌زامه‌ندى ئێوه نابێته‌ هۆى ڕه‌زامه‌ندى خوا، به‌ڵكو ڕه‌زامه‌ندى خوا به‌گوێڕایه‌ڵى و ته‌قوا و دوورى له‌ گوناه به‌ده‌ست دێت.

په‌ند و ئامۆژگاری:

ئه‌ى ئیمانداران، ئه‌م ئایه‌ته‌ فێرمان ده‌كات كه‌ له‌ ژیاندا هه‌میشه‌ ڕاستییه‌كان له‌ درۆ جیا بكه‌ینه‌وه‌ و به‌ سوێند و قسه‌ى خۆش نه‌خزێین. خواى گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ڕووخسه‌ن و به‌ درۆ خه‌ڵك ڕازی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ لای خواوه‌ ڕه‌تكراوه‌ن. ئێمه‌ وه‌ك موسڵمان پێویسته‌ هه‌میشه‌ ڕه‌زامه‌ندى خوا بۆ خۆمان بكه‌ینه‌ ئامانج، نه‌ك ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵك. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خواى لێ ڕازی نه‌بێت، ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵك هیچ سوودێكى پێ ناگه‌یه‌نێت. ده‌با هه‌میشه‌ له‌ گوناهو نافهرمانى خوا دوور بكه‌وینه‌وه‌ و به‌ ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوا، ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و زاته‌ به‌ده‌ست بهێنین، چونكه ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى خوایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سه‌ربه‌رزى و ڕزگارى له‌ دنیاو قیامه‌تدا.



📜 ئایه‌ت 94-98 — سوڕەتی ته‌وبه

94يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ۚ قُل لَّا تَعْتَذِرُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكُمْ قَدْ نَبَّأَنَا اللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ۚ وَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
کاتێک ئێوه له غه‌زا ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووڕووه‌کان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ ده‌که‌ن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مه‌که‌ن، هه‌رگیز باوه‌ڕتان پێناکه‌ین، خوایش ئاگاداری کردووین له هه‌موو هه‌واڵ و هه‌ڵس و که‌وت و گوفتار و نیه‌تێکتان، له ئاینده‌دا خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کارو کرده‌وه‌تان ده‌بینن (له‌سه‌ر کوفر ده‌مێننه‌وه یاخود په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌؟)، پاشان ده‌برێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته‌ی که زانا و ئاگای په‌نهان و ئاشکرایه‌، ئینجا ئاگادارتان ده‌کاته‌وه به‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.
95سَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ إِذَا انقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ لِتُعْرِضُوا عَنْهُمْ ۖ فَأَعْرِضُوا عَنْهُمْ ۖ إِنَّهُمْ رِجْسٌ ۖ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ
که ئێوه گه‌ڕانه‌وه (له غه‌زا) بۆ لایان سوێندتان بۆ ده‌خۆن به خوا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ بهێنن و سه‌رزه‌نشتیان نه‌که‌ن، جا ئێوه‌ش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه (دڵ و ده‌روون) پیسن، شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه له پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد.
96يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ ۖ فَإِن تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ
هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشییان لێبکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئه‌وه بێگومان خوا له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو ڕازی نابێت.
97الْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنزَلَ اللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
زۆربه‌ی عه‌ره‌به کۆچه‌ری و دێهاتی و بیابان نشینه‌کان (له عه‌ره‌به شارنشینه‌کان) دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفرو دووڕووییه‌وه (چونکه دوورن له سه‌رچاوه‌کانی زانست و مه‌ده‌نیه‌ته‌وه‌)، شایسته‌ترن ئه‌و سنوورانه نه‌زانن که‌: خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام) خوای گه‌وره‌ش زانا و دانایه (به به‌نده‌کانی).
98وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغْرَمًا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ الدَّوَائِرَ ۚ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
هه‌ر له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه‌، که‌سانێک هه‌یه که ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشێت به‌سه‌رانه و غه‌رامه‌ی ده‌زانێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵاو ناخۆشی بێته سه‌رتان، یاخوا مه‌ینه‌تی خراپ به‌سه‌ر ئه‌واندا بێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌ره (به گوفتاریان)، زانایه (به نیه‌تیان).
ته‌وبهپێڕست
129ئایه‌ت
MedinanRevelation
96ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — ته‌وبه 96

سوڕەتی ته‌وبه ئایه‌ت 96 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشییان…

سوڕەتی ئایه‌ت 96/129 — سوڕەتی ته‌وبه التوبة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی ته‌وبه گوێت لێبگرە, سوڕەتی ته‌وبه وه‌رگێڕان, سوڕەتی ته‌وبه mp3, سوڕەتی ته‌وبه pdf. ئایه‌ت 94–98. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Monday, September 7, 2026

Don't forget us in your sincere prayers