ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ ٤٩
🔤 Transliteration
Summa yadtee mim ba`di zaalika `aamun feehi yughaa sun naasu wa feehi ya`siroon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتا وشەکان: يُغَاثُ : باران بەسەریاندا دێت، یارمەتییان دەدرێت.يَعْصِرُونَ : ترشە دەکەن (ترێ، زەیتوون و شتی دیکە دەگوشن ).تەفسیری ئایەتەکە: پاش ئەو ساڵانە وشک و بێبەرانەی کە خەڵکی تێیدا تووشی گرانی و تەنگانە دەبن، ساڵێک دێت کە تێیدا بارانێکی زۆر دەبارێت و زەوی زیندوو دەبێتەوە. لەو ساڵەدا خەڵکی دەگەنە ئاسوودەیی و خۆشی، چونکە زەوی بەرهەمی زۆر دەدات و خەڵکی ترێ و زەیتوون و شتی دیکە دەگوشن و دەکەنە شیرە و ڕۆن و ماددەکانی تر. ئەمەش ئاماژەیە بۆ فراوانی خێر و بەرەکەت و هاتنەوەی ژیان بۆ خەڵکی.
پەیامی ئایەتەکە بۆ ژیانمان: ئەی باوەڕدار! لەم ئایەتە پیرۆزەوە دەخوێنین کە هەر تەنگانەیەک دوای ئاسوودەیی دێت و هەر شەوانە بەرەبەیانی لە دوای خۆی دەهێنێت. خوای گەورە کە بەڵێنی باران و بەرهەمی بە یوسف (علیە السلام ) دا، بەڵێنی بەندە باوەڕدارەکانیشی داوە کە هەرچەندە سەختی و تەنگانە هەبێت، لە دوای ئەوە ئاسوودەیی و فراوانی دێت. جا با دڵنیا بین لە بەڵێنی خوا و بە هیوای ڕەحمەتی ئەو بین، چونکە خوا هیچ کەسێک بە تەنیا جێناهێڵێت و لە دوای هەر ناخۆشییەک خۆشی و ئاسوودەیی هەیە. با ئەم بیرۆکەیە هێمنیمان ببەخشێت و دڵمان بە بەڵێنی خوا گەرم بکات، چونکە خوای میهرەبان فەرموویەتی: ﴿فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا﴾ (بەڕاستی لەگەڵ تەنگانەدا ئاسوودەیی هەیە ).
ثُمَّ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعۡصِرُونَ ٤٩
له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 47-51 — سوڕەتی یوسف
47 قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ
(یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).
48 ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ
پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆ‌و).
49 ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ
له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.
50 وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ
(ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.
51 قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِ ۚ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوءٍ ۚ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ
(پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
وه‌رگێڕان — یوسف 49 سوڕەتی یوسف ئایه‌ت 49 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو…
سوڕەتی ئایه‌ت 49/111 — سوڕەتی یوسف يوسف (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی یوسف گوێت لێبگرە, سوڕەتی یوسف وه‌رگێڕان, سوڕەتی یوسف mp3, سوڕەتی یوسف pdf. ئایه‌ت 47–51. به کوردی: فارسی.