هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ٢١٠
🔤 Transliteration
Hal yanzuroona illaaa ai yaatiyahumul laahu fee zulalim minal ghamaami walmalaaa`ikatu wa qudiyal amr; wa ilal laahi turja`ulumoor
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
🌐 Additional reference in فارسی
ووشه‌كانى ئایه‌ته‌كه: ظُلَل : كۆمه‌ى (ظُلَّة ) به ماناى سێبه‌ر و داپۆشه‌ر، وه‌ك هه‌ورى ئاسمان كه سێبه‌ر ده‌كاته‌وه.الْغَمَام : هه‌ور، به‌م ناوه‌وه ناونراوه چونكه شتێكه شارده‌وه و ده‌یشارێته‌وه.وَقُضِيَ الْأَمْرُ : كار ته‌واو بوو، واته: لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى ته‌واو بوو.ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كه: ئه‌ى خه‌ڵكینه، ئه‌وانه‌ى ڕێبازى شه‌یتان ده‌گرنه‌به‌ر و له ڕاستیه‌كه لا ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕوانى چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانه تهن‌ها چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن كه خواى گه‌وره له ڕۆژى قیامه‌تدا به‌و شێوه‌یه‌ى شایسته‌ى زاتی پیرۆزى بێت، له‌ناو سێبه‌رى هه‌وردا یه‌خه‌تیان پێ بگرێت و فریشته‌كانیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وریان بدات، تا له نێوانیاندا دادوه‌رى بكه‌ن. له‌و كاته‌دا كار ته‌واو ده‌بێت و هه‌موو شتێك له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌رى ته‌واو چاره‌سهر ده‌كرێت.
ئینجا هه‌موو كاروباره‌كان بۆ لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌و خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارى هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
ئه‌ى خوشك و برا ئیمانداره‌كان، ئه‌م ئایه‌ته په‌ندێكى گه‌وره‌مان پێده‌دا كه: خێرا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا و له ڕێبازى ڕاستیدا بچۆره‌وه، پێش ئه‌وه‌ى ڕۆژێك بێت كه تێیدا تۆبه و په‌شیمانى سوودى نه‌بێت. خواى گه‌وره به‌هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌وه داوه‌تى كردووین، ده‌رگاكه‌ى تۆبه و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌تا كۆتایی ژیان واڵايه. با له‌م ژیانه‌دا به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندى خوا بپه‌ڕێین و خۆمان له‌و سه‌ره‌نجامه ترسناكانه به‌دوور بگرین، چونكه سه‌رفرازى ڕاسته‌قینه له‌و كه‌سه‌دایه كه مل‌كه‌چى خواى گه‌وره بكات و به‌و شوێنكه‌وتنه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ڕێگاى ڕاستى بگرێته‌به‌ر.
هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ ٱلۡغَمَامِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ ٢١٠
ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 208-212 — سوڕەتی به‌قهره
208 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه).
209 فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام).
210 هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ
ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
211 سَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَمْ آتَيْنَاهُم مِّنْ آيَةٍ بَيِّنَةٍ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیوون؟ جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه).
212 زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ۘ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ
ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا، ئه‌وانیش له ناخی دۆزه‌خدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته بیر‌و باوه‌ڕیان.
وه‌رگێڕان — به‌قهره 210 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 210 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه…
سوڕەتی ئایه‌ت 210/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 208–212. به کوردی: فارسی.