وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ٣٢
🔤 Transliteration
Wa laa tatamannaw maa faddalal laahu bihee ba`dakum `alaa ba`d; lirrijaali naseebum mimak tasaboo wa linnisaaa`i naseebum mimmak tasabna; was`alullaaha min fadlih; innal laaha kaana bikulli shai`in `Aleemaa
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه.
🌐 Additional reference in فارسی
وەتا وشەکان: تەمەننا : ئاوات خواستن، حەزکردن بەوەی کە لە کەسی تر هەیە.فەزڵ : بەهرە، ڕزق و ڕۆزی، موهبەت و توانایییەکان.نەسیب : بەش، پشک، بەهرە.تەفسیری ئایەتەکە: ئەی ئیمانداران! خوا نەهیتان لێکردووە کە ئاوات و حەز بکەن بۆ ئەو شتانەی کە خوا هەندێکتانی پێ ڕەواوە لەسەر هەندێکی تر، وەک سامان، جوانی، زانست، یان دەسەڵات. چونکە ئەم ئاوات خواستانە دەبێتە هۆی حەسادەت و نارەزایی لە بەشی خوا، لە کاتێکدا خوا بە دادپەروەرییەوە بەشی هەر کەسێکی داوە بەپێی کار و کۆششی خۆی.
بەڕاستی، بۆ پیاوان بەشێکە لەوەی کە پەیدایان کردووە، و بۆ ژنانیش بەشێکە لەوەی کە پەیدایان کردووە. هەر کەس بەپێی کار و کۆششی خۆی پاداشت دەدرێتەوە، نە پیاوان مافی ژنان دەدزن و نە ژنان مافی پیاوان. خوا دادپەروەرە و بەشەکانی بەپێی حیکمەت و زانستی خۆی دابەش کردووە.
لە جیاتی ئەوەی چاوت ببەیتە سەر ئەوەی خوا بە کەسانی تر دەیات، داوای فەزڵ و ڕەحمەتی خوا بکەن. داوای لە خوا بکەن کە لە ڕۆزی و بەهرەکانی خۆی پێتان بدات، چونکە خوا بەخشندە و ڕەحیمە. بە دڵنیاییەوە خوا بە هەموو شتێک زانایە، دەزانێت کێ شایستەی چییە و چی بۆ بەندەکانی باشترە.
ئەی ئیمانداران! لەم ئایەتە فەرمانێکی گەورە و پڕ لە حیکمەت هەیە: ڕازی بوون بە بەشی خوا و داوای فەزڵی لێکردن. ئەمە دەروازەی ئارامی و دڵئارامییە. کاتێک دڵت ڕازی بێت بە بەشی خوا، لە حەسادەت و نارەزایی دەپارێزرێیت و دڵت ئارام دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، داوای فەزڵی خواکردن نیشانەی ئیمان و پشت بەستنە بە خوا، چونکە خوا بەخشندەیە و حەز دەکات بەندەکانی داوای لێبکەن. بۆیە با هەر یەکێک لە ئێمە بەڕەزامەندییەوە بەشی خۆی وەربگرێت و بە دڵێکی پاکەوە داوای فەزڵی خوا بکات، چونکە خوا زانایە بە هەموو شتێک و دەزانێت چی بۆ بەندەکانی باشترە.
وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا ٱكۡتَسَبُواْۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌ مِّمَّا ٱكۡتَسَبۡنَۚ وَسۡـَٔلُواْ ٱللَّهَ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمًا ٣٢
ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 30-34 — سوڕەتی نیسا
30 وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا
هه‌ر که‌سێکیش کاری وا‌بکات (سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق بخوات یان خۆی یان خه‌ڵک بکوژێت) به‌دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن، ئه‌وه له ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه و به‌ئاگر ده‌یسووتێنین، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاسانه.
31 إِن تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًا كَرِيمًا
ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی قه‌ده‌غه کراوه لێتان، ئه‌وه له گوناهه‌کانی ترتان چاوپۆشی ده‌که‌ین و ده‌تانخه‌ینه جێیه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه).
32 وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا
ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه.
33 وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ۚ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا
بۆ هه‌موو که‌سێک و هه‌موو سامانێک چه‌ند میراتبه‌رێکمان داناوه له‌وه‌ی که له دایک و باوک و خزمان به‌جێ ماوه (تا به‌دادپه‌روه‌ریی وه‌کو دیاریکراوه دابه‌شی بکه‌ن) و بۆ ئه‌وانه‌ش که په‌یمانتان له‌گه‌ڵ به‌ستوون که‌وا میرات له‌یه‌کتر بگرن، مافی ئه‌وانیش بده‌ن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام شایه‌تێکی ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
34 الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ۚ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ ۚ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا
پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا)، له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی ژیر‌و دیندارو گونجاو هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن (به‌تایبه‌ت ئه‌و نهێنیانه‌ی خوا ده‌یه‌وێت پارێزراو بن) به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خوا مافه‌کانی ئه‌وانی پاڕاستووه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ئێوه ده‌ترسن سه‌رکه‌شی وسه‌رپێچی بکه‌ن سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو) له‌ناو جێ‌دا پشتیان تێبکه‌ن، (ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به‌مه‌رجێک لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێنه‌هێڵێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه‌وه له لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێمه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه‌به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه، (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن تۆڵه‌تان لێده‌سێنێت).
وه‌رگێڕان — نیسا 32 سوڕەتی نیسا ئایه‌ت 32 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان،…
سوڕەتی ئایه‌ت 32/176 — سوڕەتی نیسا النساء (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی نیسا گوێت لێبگرە, سوڕەتی نیسا وه‌رگێڕان, سوڕەتی نیسا mp3, سوڕەتی نیسا pdf. ئایه‌ت 30–34. به کوردی: فارسی.