قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ ٧١
🔤 Transliteration
Qaala innahoo yaqoolu innahaa baqaratul laa zaloolun tuseerul arda wa laa tasqil harsa musallamatullaa shiyata feehaa; qaalul `aana jita bilhaqq; fazabahoohaa wa maa kaado yaf`aloon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتەكانى وشە: لا ذَلُولٌ : ماناى ئەوەى كە لە كاركردن و زەوى كێلانەوە ڕاهێنراو نەبێت و مل كەچ نەبێت.تُثِيرُ الْأَرْضَ : زەوى هەڵدەکۆڵێت بۆ كشتوكاڵ.تَسْقِي الْحَرْثَ : ئاودانى كشتوكاڵ دەكات.مُسَلَّمَةٌ : پاك و بێكەم و كوڵ، لە هەموو عەیب و نەخۆشییەك دڵنیا.لَا شِيَةَ فِيهَا : هیچ نیشانە و ڕەنگێكى جیاوازى تێدا نییە لە ڕەنگەكەى خۆى.تەفسیرى ئایەتە پیرۆزەكە: ئینجا مو‌سا علیه السلام بە قەومەكەى فەرموو: خواى گەورە دەفەرموێت ئەو مانگایە بەشێوەیەكە كە بۆ كاركردن ڕاهێنراو نەبێت، نە زەوى پێ بكێلرێت و نە بۆ ئاودانى كشتوكاڵ بەكار بهێنرێت، بەڵكو ئازاد و بێكەم و كوڵ بێت، هیچ نیشانەیەكى ڕەنگى جیاوازى تێدا نەبێت. ئەوسا قەومەكە وتیان: ئێستا وەسفى ڕاست و دروستت هێنا كە بە تەواوى مانگاكە دیارى دەكات. پاشان بە ناچاری مانگاكەیان سەربڕى، بەڵام زۆر نزیك بوون لەوەى سەربڕینەكە ئەنجام نەدەن بەهۆى كێشە و دەمەقاڵێ و كەللەڕەقى خۆیانەوە.
پەیامى ئایەتەكە بۆ ژیانمان: ئەم چیرۆكە فێرمان دەكات كە كەللەڕەقى و دواخستنى فەرمانەكانى خوا، هەرگیز قازانج بۆ مرۆڤ نابێت. خواى گەورە بە بەزەیى و میهرەبانى خۆى، ئاسانترین ڕێگە دەخاتە بەردەم بەندەكانى، بەڵام كاتێك ئێمە خۆمان لە فەرمانەكانى دوور دەكەینەوە و دەمەقاڵێ دەكەین، خوا لە ئێمەش زیاتر توندى دەكات. بۆیە با هەمیشە بە خێرایى و بە دڵسۆزییەوە گوێڕایەڵى فەرمانەكانى خوا بین، تا ژیانمان ئاسان و پیرۆز بێت، و لە ڕەحمەت و بەرەكەتى خوا بەهرەمەند بین.
قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا ذَلُولٌ تُثِيرُ ٱلۡأَرۡضَ وَلَا تَسۡقِي ٱلۡحَرۡثَ مُسَلَّمَةٌ لَّا شِيَةَ فِيهَاۚ قَالُواْ ٱلۡـَٰٔنَ جِئۡتَ بِٱلۡحَقِّۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُواْ يَفۡعَلُونَ ٧١
مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 69-73 — سوڕەتی به‌قهره
69 قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ
كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه؟ مو‌سا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.
70 قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ إِنَّ الْبَقَرَ تَشَابَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّا إِن شَاءَ اللَّهُ لَمُهْتَدُونَ
كه‌چی هه‌ر وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه تا به‌ته‌واوی بۆمان ڕوون بكاته‌وه بزانین كامه‌یه؟! چونكه به‌ڕاستی ئه‌م گا گه‌له سه‌ری لێ تێك داوین و ڕه‌نگی زۆربه‌یان له یه‌ك ده‌چێت، ئه‌و مانگایه‌مان بۆ نادۆزیرێته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه ـ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ـ ڕێنموویی وه‌رده‌گرین.
71 قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ
مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.
72 وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًا فَادَّارَأْتُمْ فِيهَا ۖ وَاللَّهُ مُخْرِجٌ مَّا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ
(یادی نیعمه‌تی ئاشكرا بوونی بكوژه‌كه بكه‌نه‌وه) چۆن كاتێك كه‌سێكتان كوشت و یه‌كسه‌ر ئاژاوه له نێوانتاندا به‌رپابوو، خوایش ئه‌وه‌ی ده‌تانشارده‌وه ده‌ریخست و ئاشكرای كرد (كه بكوژ كێیه).
73 فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
ئینجا وتمان: به پارچه‌یه‌ك له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا (دیاره به‌ویستی خوا وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك كوژراوه‌كه زیندوو بۆته‌وه‌و ڕاستی بكوژه‌كه‌ی خۆی وتووه)، جا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی، خوا مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.
وه‌رگێڕان — به‌قهره 71 سوڕەتی به‌قهره ئایه‌ت 71 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی…
سوڕەتی ئایه‌ت 71/286 — سوڕەتی به‌قهره البقرة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی به‌قهره گوێت لێبگرە, سوڕەتی به‌قهره وه‌رگێڕان, سوڕەتی به‌قهره mp3, سوڕەتی به‌قهره pdf. ئایه‌ت 69–73. به کوردی: فارسی.