مائیده · 103/120
وه‌رگێڕان دەنگکردن — سوڕەتی مائیده
مَا جَعَلَ اللَّهُ مِن بَحِيرَةٍ وَلَا سَائِبَةٍ وَلَا وَصِيلَةٍ وَلَا حَامٍ ۙ وَلَٰكِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ۝١٠٣
Maa ja`alal laahu mim baheeratinw wa laa saaa`ibatinw wa laa waseelatinw wa laa haaminw wa laakinnal lazeena kafaroo yaftaroona `alallaahil kazib; wa aksaruhum laa ya`qiloon
📖 به‌ کوردی
خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).

🎧 گوێت لێبگرە


📜 ئایه‌ت 101-105 — سوڕەتی مائیده

101يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆشبوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌.
102قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا بِهَا كَافِرِينَ
بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (که‌واته ئێوه وامه‌بن).
103مَا جَعَلَ اللَّهُ مِن بَحِيرَةٍ وَلَا سَائِبَةٍ وَلَا وَصِيلَةٍ وَلَا حَامٍ ۙ وَلَٰكِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ
خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).
104وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ
هه‌ر کاتێک پێیان بوترێت: وه‌رن بۆ لای ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه و وه‌ن بۆ لای پێغه‌مبه‌ریش (بۆ ئه‌وه‌ی داوه‌ری بکات له نێوانتاندا) ئه‌وه ده‌ڵێن: هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان به‌سه که باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له مامۆستاو ڕابه‌رانمانه‌وه فێری بوین و بۆمان ماوه‌ته‌وه‌، ئایا ئه‌گه‌ر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک له حه‌رام و حه‌ڵاڵ نه‌زانن و ڕێنموویش وه‌رنه‌گرن، ئه‌وه هه‌رشوێنیان ده‌که‌ون؟!
105يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌ی خۆتان بن و (مه‌ترسن)، چونکه ئه‌وانه‌ی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌چاکی ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسیتان گرتبێته به‌ر، دڵنیابن گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆلای خوایه‌، سه‌ره‌نجام هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌تان ده‌داتێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
مائیدهپێڕست
120ئایه‌ت
MedinanRevelation
103ئایه‌ت

وه‌رگێڕان — مائیده 103

سوڕەتی مائیده ئایه‌ت 103 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا…

سوڕەتی ئایه‌ت 103/120 — سوڕەتی مائیده المائدة (Medinan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی مائیده گوێت لێبگرە, سوڕەتی مائیده وه‌رگێڕان, سوڕەتی مائیده mp3, سوڕەتی مائیده pdf. ئایه‌ت 101–105. به‌ کوردی: فارسی.




قورئانا پیرۆز


Tuesday, September 8, 2026

Don't forget us in your sincere prayers