وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ ١١٧
🔤 Transliteration
Wa maa kaana Rabbuka liyuhlikal quraa bizulminw wa ahluhaa muslihoon
📖 وه‌رگێڕان (به کوردی)
📖 به کوردی
په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.
🌐 Additional reference in فارسی
واتە نابێت پەروەردگاری تۆ ئەی موحەممەد ﷺ ئەو شار و شارۆچکانانە لەناوببات بە ستەم و زوڵمێک کە لە خۆیەوە بێت، لە کاتێکدا دانیشتووانەکەیان چاکەکارن و خاوەن باوەڕن.
واتە خوای گەورە ستەمکار نییە بۆ لەناوبردنی گەلان، بەڵکو تەنها ئەو شارانە لەناودەبات کە خەڵکەکەیان بە کفر و گوناه و تاوانەوە خەریکی خراپەکاری و ستەمن.
ئەم ئایەتە مژدەیەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر ڕێگای چاکە و دروستی ڕۆیشتوون، چونکە خوای میهرەبان بەڵێنی داوە کە ئەو شار و شارۆچکانانە لەناونەبات کە خەڵکەکەیان چاکەکارن و باوەڕدارن.
جا ئەی موسڵمان، تۆش بە چاکەکاری و باوەڕەوە خۆت بپارێزە لە سزای خوا، و لەو کەسانە بەرەوپێش بکە کە چاکە دەکەن و خەڵک بۆ چاکە بانگ دەکەن، تا لە ژێر سایەی پاراستنی خوادا بژیت و لە سزای ئەو دونیایە و قیامەتە بپارێزرێیت.
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ بِظُلۡمٍ وَأَهۡلُهَا مُصۡلِحُونَ ١١٧
په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.
🖼️ Save Image
🎬 Save Video
📜 ئایه‌ت 115-119 — سوڕەتی هود
115 وَاصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ
خۆشت بگره‌و به ئارامبه، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
116 فَلَوْلَا كَانَ مِنَ الْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُولُو بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ الْفَسَادِ فِي الْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَاتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مَا أُتْرِفُوا فِيهِ وَكَانُوا مُجْرِمِينَ
جا ئه‌وه بۆ له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه‌دا که‌سانی ژیر‌و دیندار نه‌بوو، که به‌رگریان له خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، مه‌گه‌ر که‌مێك نه‌بێت له‌وانه‌ی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچوون و شوێن ڕابواردنی دنیا‌و ئاره‌زوو که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشیرینه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبار‌و خراپکارانه‌وه.
117 وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ
په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.
118 وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا...
119 إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه، که: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).
وه‌رگێڕان — هود 117 سوڕەتی هود ئایه‌ت 117 - خوێندنەوە, گوێت لێبگرە, وه‌رگێڕان, کوردی : په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی…
سوڕەتی ئایه‌ت 117/123 — سوڕەتی هود هود (Meccan). خوێندنەوە گوێت لێبگرە وه‌رگێڕان (کوردی). گوێت لێبگرە: سوڕەتی هود گوێت لێبگرە, سوڕەتی هود وه‌رگێڕان, سوڕەتی هود mp3, سوڕەتی هود pdf. ئایه‌ت 115–119. به کوردی: فارسی.